قوتابی

پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناكان Internships2022

286388657 7666517636723333 7617126766917010741 N

 

 

پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناكان پڕۆگرامێكی ساڵانه‌یه،‌ كه‌ سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كار به‌ هاوبه‌شی له‌ گه‌ڵ ڕێكخراوی #IREX ی ئه‌مریكی و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ وه‌رزی هاوین به‌ڕێوه‌ی ‌ده‌بات.

له‌م پڕۆگرامه‌دا قوتابییانی قۆناغی سێیه‌می به‌شه‌ جیاجیاكانی فاكه‌ڵتییه‌كان بۆماوه‌یه‌كی دیاریكراو ڕاهێنان له‌ دامه‌زراوه‌یه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت یان گشتی ده‌بینن. ئامانج له‌م پڕۆگرامه‌ بریتییه‌ له‌ ڕێکخستن و پێدانی ئەزموونی کار، له‌ هه‌مان كاتدا ئاماده‌كردنی قوتابییه‌ بۆ بازاڕی كار.

درێژەی بابەت: پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناكان Internships2022

قوتابیانی زانکۆی سۆران گەشتێکی زانستیان بۆ پەرستگای لالش ئه‌نجامدا

Sliiiii

 

 

ڕۆژی سێشەممە، ۱۷ـی ئایاری ۲۰۲۲، بەشی کۆمەڵناسیی فاکەڵتیی ئادابی زانکۆی سۆران، گەشتێکی زانستی بۆ قوتابیانی به‌شه‌كه‌ بۆ ده‌ڤه‌ری شەنگال و په‌رستگای لالش ڕێكخست. له‌ گه‌شته‌كه‌دا، قوتابیانی قۆناغی سێیەمی خوێندنی بەیانیان و ئێواران تیایدا به‌شداربوون.

درێژەی بابەت: قوتابیانی زانکۆی سۆران گەشتێکی زانستیان بۆ پەرستگای لالش ئه‌نجامدا

سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ ژمارەیەک قوتابیی چالاکی زانکۆ کۆبوویەوە

Sli

 

لە دیدارێکدا، سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ ژمارەیەک قوتابی کۆبوونەوە. مەبەست لە کۆبوونەوەکە دەربڕینی پاڵپشتیی و هاندانی زیاتری قوتابیان بوو. هەر لەم کۆبوونەوەیەداگوێ لە پێشنیاز، بۆچوون و دەستپێشخەرییەکانی قوتابیان سەبارەت بە کاروبارەکانی زانکۆ گیرا.

درێژەی بابەت: سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ ژمارەیەک قوتابیی چالاکی زانکۆ کۆبوویەوە

فۆتۆستۆری: بەربانگی قوتابیانی بەشە ناوخۆییەکان

Sliii

 

بەربانگ بۆ زیاتر لە ٢٥٠٠ قوتابیی بەشەناوخۆیەکان ڕێکخرا

ڕۆژی دووشەممە، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٢، لە کەمپی دێلیزیانی زانکۆ، سەرۆکایەتیی زانکۆی سۆران بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئێوارە خوانێکی بۆ زیاتر لە ٢٥٠٠ قوتابیی بەشەناوخۆیەکانی زانکۆ ڕێکخست. ئەمەش بە مەبەستی کەمکردنەوەی ئەرکی سەرشانی قوتابیان لەم مانگە پیرۆزەدا.

درێژەی بابەت: فۆتۆستۆری: بەربانگی قوتابیانی بەشە ناوخۆییەکان

ژێر بەش

پەڕەى 6 لەکۆى 28 پەڕەدا