ڕۆژی دووشەممە، ۲٨ـی ئاداری ۲۰۲۲، گرووپێک لە قوتابیانی قۆناغی سێیەمی بەشی ئەندازیاریی شارستانیی زانکۆی سۆران لە پێشبڕکێی پردی سپاگێتی کە لە زانکۆی سەڵاحەددین بەڕێوەچوو، پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا.
بە سەرپەرشتی مامۆستا عارف قادری، مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری شارستانی، هەریەکە لە قوتابیان ڕێبەر میرزا، ژیلا مەحموود، شیار جخسی، مەعسومە محەمەد بەشدارییان کرد لە پێشبڕکێی پردی سپاگێتی (Spaghetti Bridge). پێشبڕکێکە لە لایەن ( ACI SUE Student Chapter)ـی زانکۆی سەڵاحەددین لە نێوان حەوت زانکۆی کوردستان ڕێکخرابوو. بەشداران لە نۆ گرووپ پێک هاتبوون. لە نێویاندا گرووپی قوتابییانی زانکۆی سۆران پلەی یەکەمی پێشبڕکێکەیان بەدەست هێنا.