قوتابییەکی زانکۆی سۆران وەک جێگری نوێنەری کوردستان لە ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی ناسێندرا

قوتابییەکی زانکۆی سۆران دەبێتە جێگری نوێنەری کوردستان لە ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی. محەمەد سلێمان عومەر، قوتابیی قۆناغی سێیەمی بەشی سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، لە فاکەڵتیی یاسا و زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردنی زانکۆی سۆران، لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی هاوپەیمانی بۆ مرۆڤایەتی بە فەرمی بە جێگری نوێنەری کوردستان ناسێنرا.