قوتابی

Sliiii

 

محه‌مه‌د عه‌لی سەلمان، قوتابیی قۆناغی چوارەمی بەشی سیاسەت و په‌یوه‌ندییه‌ نێودەوڵەتییەکان، له‌ فاكه‌ڵتیی یاسا و زانسته‌ سیاسییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنی زانكۆی سۆران، كتێبێكی به‌ ناونیشانی: "قورئان؛ موعجیزەی موعجیزەکان" چاپ و بڵاوكرده‌وه‌. ناوبراو كتێبه‌كه‌ی له‌ زمانی ئینگلیزیه‌وه‌ وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی.

259947549 4833169260048380 1768064992235971830 N

 

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ٢٣ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١، کاتژمێر دووی دوانیوەڕۆ، چالاکییەکی ژینگەیی لە زانکۆی سۆران بەڕێوەدەچێت. چالاکییەکە لەلایەن ژمارەیەک لە قوتابیانی خۆبەخشی زانکۆوە ڕێکخراوە. لەم چالاکییەدا، کە دەیان قوتابیی زانکۆ بەشداریی تێدا دەکەن، هەڵمەتێکی فراوانی خاوێنکردنەوەی شار بەڕێوەدەچێت. شوێنەکانی خاوێنکردنەوەکە بە هاوکاریی لەگەڵ پسپۆڕانی بواری جیۆگرافیای زانیاریی زانکۆی سۆران دەستنیشان کراون و ئامانج لێی ڕێگرتنە لە درووستبوونی لافاو لە کاتی بارانی زۆردا.

Sli

 

ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ٢٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١، بەڕێز پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران، لەگەڵ ژمارەیەکی بەرچاو لە قوتابیانی زانکۆ، لە سەرجەمی بەشە زانستییەکان، کۆبوویەوە. مەبەست لە کۆبوونەوەکە ئەنجامدانی ئەلقەی یەکەمی دیالۆگی قوتابیانی زانکۆی سۆران بوو. ئەم دیالۆگە هەر جارەو لەگەڵ کەسایەتییەک ئەنجام دەدرێت و ئەلقەی یەکەمی بە میوانداریی سەرۆکی زانکۆ تۆمار کرا. قوتابیان لە ڕێگەی ئەم دیالۆگەوە گفتوگۆیەکی فراوان و فرە ڕەهەند ئەنجام دەدەن و ڕاستەوخۆ پرسیارەکانیان ئاراستەی کەسایەتییەکان دەکەن و بەدواداچوون بۆ پرسی بەستنەوەی زانکۆ بە کۆمەڵگا و بازاڕی کارەوە دەکەن. 

ژێر بەش

پەڕەى 9 لەکۆى 28 پەڕەدا