قوتابی

گه‌شتی زانستی قوتابییانی ئه‌ندازیاری بۆ تونێلی هه‌یبه‌ت سوڵتان

59443402 1457576277717968 3636062301397712896 N

 

 رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٠١٩/٤/٢٧، قوتابییانی قۆناغی سێیەمی بەشی ئەندازیاری شارستانی، به‌ سەرپەرشتی "د. ئاکۆ دارایی"، گه‌شتێكی زانستییان  بۆ تونێلی (هەیبەت سوڵتان) رێكخست، کە لەسەر جوت سایدی هەولێر-کۆیە درووستدەکرێت و، هەروەها ڕێگاکە بە جوت سایدی ڕانیە-دوکان دەبەستێتەوە.

درێژەی بابەت: گه‌شتی زانستی قوتابییانی ئه‌ندازیاری بۆ تونێلی هه‌یبه‌ت سوڵتان

زانكۆی سۆران له‌ پێناوی په‌ره‌پێدان به‌ توانای قوتابییان پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی ستراتیژی راده‌گه‌یه‌نێ

Logo

 

لە ژێر چاودێری و بە ئامادەبوونی بەڕێزان "د.موسڵح مستەفا" سەرۆکی زانکۆی سۆران و ئەندامانی بەڕێزی ئەنجومەنی زانکۆ، رۆژی دوو شەممە ١٥ی نیسانی ٢٠١٩ کاتژمێر ١١ ی پێش نیوەڕۆ لە هۆڵی کۆنفرانسی فاکەڵتی زانست، له‌ رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا، پلاتفۆرمی قوتابییە بەهرەمەندەکانی زانکۆی سۆران دەستبەکار دەبێ. ئەم پلاتفۆرمە بە فەرمانی زانکۆیی ژمارە ١١١٨/١/١ لە رێكه‌وتی٢٠١٩/٣/١٨ دامەزراوە و لە ئێستادا ژمارەیەک قوتابی بەهرەمەندی زانکۆکەمان سەرپەرشتی دەکەن.

درێژەی بابەت: زانكۆی سۆران له‌ پێناوی په‌ره‌پێدان به‌ توانای قوتابییان پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی ستراتیژی راده‌گه‌یه‌نێ

لە فاکەڵتیی زانست یەکەمین فیستیڤالی یارییە کولتورییەکان بەڕێوەچوو

2

 

رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٥/٤/٢٠١٩، بەئامادەبوونی بەڕێزان "د. روشدی سەمەد" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سۆران بۆ کارووباری کارگێری و دارایی، "د. نەهرۆ زاگرۆس" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سۆران بۆ کارووباری زانستی، به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ، "م. شۆرش مستەفا گۆرۆنی" یاریدەدەری ڕاگری فاکەڵتیی زانست بۆ کارووباری کارگێڕی و قوتابییان، "د. ئەیاد  نوری" یاریدەدەری ڕاگری فاکەڵتیی زانست بۆ کارووباری زانستی و، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مامۆستا و قوتابی و میوان، بە مەبەستی ئاشناکردنی قوتابییانی زانکۆکەمان بە بەشێک لە کولتووری کۆنی نەتەوەییمان، یەکەی وەرزشی فاکەڵتیی زانست/ زانکۆی سۆران،  فیستیڤاڵی یارییە کولتووری و کوردەوارییەکانی به‌ڕێوه‌برد.

درێژەی بابەت: لە فاکەڵتیی زانست یەکەمین فیستیڤالی یارییە کولتورییەکان بەڕێوەچوو

"improve your Soft Skills”لە وۆرکشۆپێکی سەنتەری گەشەپێدانی کار دا

Sli

 

لە درێژەی کاروچالاکییەکانی سەنتەری گەشەپێدانی کاری زانکۆی سۆراندا، ڕۆژی سێشەممە رێكه‌وتی ٢/٤/٢٠١٩، وۆركشۆپێكی یەك ڕۆژه‌ لە ژێر ناونیشانی"‌Improve your soft skills" بۆ قوتابییانی زانکۆی سۆران، رێكخرا. وۆركشۆپه‌كه‌ لە لایەن ماموستا"ئاریان فەرەیدون" مامۆستا لە بەشی زانستی کومپیوتەر بەڕێوەچوو، کە ٤٠ قوتابی تێیدا بەشداربوون.

درێژەی بابەت: "improve your Soft Skills”لە وۆرکشۆپێکی سەنتەری گەشەپێدانی کار دا

ژێر بەش

پەڕەى 10 لەکۆى 16 پەڕەدا