قوتابی

ئه‌ژین جه‌میل: ده‌توانین له‌وپه‌ڕی ناشیرینییه‌كانه‌وه‌، جوانی درووستبكه‌ین.

Sli

 

ئه‌گه‌رچی چێژی هونه‌ری و هونه‌رمه‌ندانه‌ بینینی ژیان، ده‌شێت له‌ هه‌موو مرۆڤه‌كاندا هه‌بێ، به‌ڵام هه‌ندێكجار هه‌ندێ پسپۆڕی هه‌ن، كاتێك مرۆڤ چووه‌ ناویانه‌وه‌، به‌ تایبه‌تمه‌ندی بواره‌كه‌ و وشكبوونی مه‌وداكانی كاركردنی، ئه‌و چێژه‌  هونه‌رییه‌ كه‌مده‌بێته‌وه‌. یه‌كیك له‌و بوارانه‌ یاسایه‌. "ئه‌ژین جه‌میل"، ده‌رچووی كارگێڕی كار و فه‌رمانبه‌ر له‌ فاكه‌ڵتی یاسا و زانسته‌ سیاسییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردن له‌ زانكۆی سۆران‌، یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سانه‌ی، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بواری خوێندنه‌كه‌ی خۆی، نه‌یانتوانیوه‌ ئه‌و چێژه‌ هونه‌رییه‌ی بێهێز بكه‌ن و ژیان هونه‌رمه‌ندانه‌ نه‌بینێ. چونكه‌ وه‌ك ئه‌ژین ده‌ڵێ" بوار و ژینگه‌كانمان چه‌نده‌ وشك و ناخۆش بن، بهڵام حه‌ز،‌ بیركردنه‌وه‌و خواسته‌كانمان ده‌توانن بیانگۆڕن به‌وشێوه‌ی كه‌ ده‌مانه‌وێن."

درێژەی بابەت: ئه‌ژین جه‌میل: ده‌توانین له‌وپه‌ڕی ناشیرینییه‌كانه‌وه‌، جوانی درووستبكه‌ین.

عومه‌ر وه‌هاب، وه‌رگێڕی كتێبی "به‌ یه‌كه‌وه‌ باشتره‌": ئامانجی سه‌ره‌كیم له‌ وه‌رگێڕان ئه‌وه‌یه‌، كه‌ شتێك ده‌خوێنمه‌وه‌ و سوودی لێوه‌رده‌گرم، حه‌ز ده‌كه‌م هه‌ر تاكێكی تری وڵاته‌كه‌شم بیزانێ

118123005 3819269668088152 7331218763154653016 N

 

ره‌نگه‌ بیركردنه‌وه‌ له‌ پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تی، به‌ بێ ئه‌نجامدانی وه‌رگێڕان و نزیككردنه‌وه‌ و ئاگاداركردنه‌وه‌ی هزر و بۆچوونه‌ مرۆییه‌كان له‌ یه‌كتری، كارێكی ئه‌سته‌م بێت. كه‌س ناتوانێ گومان له‌ رۆڵی وه‌رگێڕان بكات له‌ گه‌شه‌ی شارستانییه‌تی مرۆیی. هه‌ربۆیه‌ نه‌ته‌وه‌ جۆراوجۆره‌كان له‌ رێه‌ی تاكه‌ به‌هره‌مه‌ند و زمانزانه‌كانییانه‌وه‌، هه‌میشه‌ هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی هزری مرۆیی گۆشه‌و كه‌ناره‌كانی دنیایان داوه‌ و ده‌ده‌ن.

درێژەی بابەت: عومه‌ر وه‌هاب، وه‌رگێڕی كتێبی "به‌ یه‌كه‌وه‌ باشتره‌": ئامانجی سه‌ره‌كیم له‌ وه‌رگێڕان ئه‌وه‌یه‌،...

قۆناغی دووەمی پێشبڕکێی ساڵانەی وتاردان بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو 

95368735 902161050214197 5581846979438182400 N

 

سەنتەری گەشەپێدانی کاری زانکۆی سۆران، قۆناغی دووەمی پێشبڕکێی ساڵانەی وتاردانی، لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە رێکەوتی ٢٧/٤/٢٠٢٠-٢٦  بەشێوەی ئۆنڵاین بۆ قوتابییانی زانکۆی سۆران، بەڕێوەبرد.

درێژەی بابەت: قۆناغی دووەمی پێشبڕکێی ساڵانەی وتاردان بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو 

سەنتەری گەشەپێدانی کاری زانکۆی سۆران کۆرسێکی ئۆنلاینی بەڕێوەبرد

Sli

 

سەنتەری گەشەپێدانی کاری زانکۆی سۆران، لە نوێترین چالاکی خۆیدا، کۆرسێکی ئۆنلاینی تایبەت بە بەرنامەی (ئۆتۆکاد)ی بۆ قوتابییانی بەشی ئەندازیاری شارستانی فاکەڵتیی ئەندازیاری بەڕێوەبرد.

درێژەی بابەت: سەنتەری گەشەپێدانی کاری زانکۆی سۆران کۆرسێکی ئۆنلاینی بەڕێوەبرد

به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی قوتابییه‌كی زانكۆ له‌ سه‌رده‌می كۆرۆنادا

Sli

 

ره‌نگه‌ یه‌كێك له‌ دیارترین ره‌هه‌نده‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی تاكه‌كان بوو به‌رامبه‌ر به‌ خۆیان و ده‌ورووبه‌ر. دنیا له‌ حاڵه‌تێكی نائاساییه‌ و زۆرێك له‌ دره‌گاكان داخراون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێداویستییه‌كان هه‌ر له‌ جێی خۆیانن. له‌م نێوه‌دا بۆ پاراستنی گیانی هه‌مووان و پێڕاگه‌یشتن به‌ پێداویستییه‌كانی خه‌ڵك، ره‌نگه‌ یه‌كێك له‌ به‌ به‌هاترین كاره‌كان، ئه‌و كاره‌ خۆبه‌خشانه‌كان بووبن.

درێژەی بابەت: به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی قوتابییه‌كی زانكۆ له‌ سه‌رده‌می كۆرۆنادا

ژێر بەش

پەڕەى 2 لەکۆى 18 پەڕەدا