قوتابی

قوتابییانی زانكۆی سۆران له‌ كاتی راهێنانی پراكتیكیدا

Stu Pet

 

له‌ پێناوی په‌ره‌پێدانی توانای قوتابییان و دابینكردنی هه‌لی گونجاو بۆ راهێنانی پراكتیكیان ،   بەشی ئەندازیاری نەوت له‌ زانكۆكه‌مان، بە هەماهەنگی لەگەل وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، چه‌ند (Internship)ێكی لە باشترین کومپانیاکانی نەوت و گاز لە کوردستان وەرگرتووە بۆ کومەڵێك قوتابی چالاك. ئه‌وه‌ی له‌و وێنه‌یه‌دا دیاره‌، دوو قوتابی به‌شی ئه‌ندازیاری نه‌وتن له‌ سه‌ر كێڵگه‌ نه‌وتێك له‌ شێخان.

زانكۆی سۆران هه‌لێك بۆ مسۆگه‌ركردنی داهاتووی قوتابییان

Mohammad Ghazi

 

دوای ده‌رچوونی له‌ زانكۆی سۆران، قوتابی "محمد غازی" توانی له‌ رێگه‌ی توانا و ئه‌زموونی خۆیه‌وه‌، له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی ساڵانه‌ی كۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی (Weatherford) بۆ دامه‌زراندنی ستافی نوێ، ببێته‌  ئەندازیاری مەیدانی (Junior Field Engineer) لە بەشی(Surface Logging Systems) له‌ كۆمپانیای ناوبراو.

درێژەی بابەت: زانكۆی سۆران هه‌لێك بۆ مسۆگه‌ركردنی داهاتووی قوتابییان

به‌ڕێوه‌چوونی چالاكییه‌كی كولتووری بۆ مه‌به‌ستێكی خێرخوازی

DSC 2585

 

رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٧/٢/٢٠١٨ به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. به‌نگین مه‌سیح"راگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری و "كرمانج عیزه‌ت" قایمقامی سۆران و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌  میوان، كاربه‌ده‌ستی حكومی، حیزبی، مامۆستا و قوتابی، هه‌ردوو فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری و فاكه‌ڵتی زانست، له‌ چالاكییه‌كی كولتووریدا، ڤیستیڤاڵێكی تایبه‌ت به‌ خواردنی كورده‌وارییان به‌ڕێوه‌برد.

درێژەی بابەت: به‌ڕێوه‌چوونی چالاكییه‌كی كولتووری بۆ مه‌به‌ستێكی خێرخوازی

ژێر بەش

پەڕەى 16 لەکۆى 16 پەڕەدا