رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی ٧/٥/٢٠١٨، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د.موسڵح مسته‌فا"سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، "د.روشدی سه‌مه‌د" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كارووباری كارگێڕی و دارایی، "د. شێروان شه‌ریف" راگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستا‌و قوتابی، رۆژێكی پڕچالاكی له فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری به‌ڕێوه‌چوو.
له میانی به‌ڕێوه‌چوونی چالاكیه‌كاندا، به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ په‌یڤێكی كورتی پێشكه‌شكرد و، سوپاسی رێكخه‌ران و قوتابیانی به‌شداری هه‌رسێ چالاكییه‌كه‌ی كرد. هه‌روه‌ها سه‌رسامی خۆیشی به ئاستی گه‌شه‌ی زانستی قوتابییان ده‌ربڕی.
چالاكییه‌كان بریتی بوون له:
یه‌كه‌م: پێشبركێی پرسیار و وه‌ڵام، كه پێشبركێیه‌كی زانستیه بوو و له نێوان قوتابییانی هه‌رسێ به‌شه‌كانی ئه‌ندازیاری شارستانی ، نه‌وت و كیمیا، ئه‌نجامدرا.
دووه‌م: كردنه‌وه‌ی سێیه‌مین پێشانگای پۆسته‌ر، كه ساڵانه له فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری ئه‌نجامده‌درێت و، تێیدا كۆمه‌ڵێك توێژینه‌وه‌ی مامۆستایان و قوتابییان، به‌شێوه‌ی پۆسته‌ر ده‌خرێنه‌ڕوو.
سێیه‌م: پێشبڕكێی سپاگێتی، كه بۆ ساڵی دووه‌مه ئه‌نجامده‌درێت. پێشبڕكێیه له‌سه‌ر ستراكچه‌ری (تاوه‌ر كرهین)ه، كه بۆ یه‌كه‌مجاره له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامده‌درێت و، تێیدا قوتابییانی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری زانكۆی سۆران، پێشبركێیان كرد له‌سه‌ر پێشاندانی تواناكانیان له زانستی شیكاری و دیزاین.
پێویسته بگوترێ له كۆتایی چالاكییه‌كاندا، سه‌ركه‌وتووه‌كان خه‌ڵات كران و سوپاس و پێزانینیان ئاڕاسته‌كرا.
راپۆرت: زێبار عه‌زیزخان
وێنه: رۆژهات مه‌هدی