قوتابی به‌هره‌مه‌ندی زانكۆی سۆران له به‌شی ئه‌ندازیاری نه‌وت له فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری "شوان محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د", له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی ئامێرێكی پێوانه‌كردنی قوڕ له‌كاتی پڕۆسه‌ی لێدانی بیره نه‌وت, درووستده‌كات.
ئه‌م به‌رهه‌مه كه له پێشانگای ساڵانه‌ی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری، به به‌شداری به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆی سۆران و له رێكه‌وتی ٧/٥/٢٠١٨ نیشاندرا, سه‌رنجی ئاماده‌بووانی بۆ لای خۆی راكێشا.
قوتابی "ژیله فاخیر" له قۆناغی دووی ئه‌ندازیاری نه‌وت، له‌باره‌ی ئه‌م ئامێره‌وه گوتی: " ئه‌م ئامێره كه درووستكراوه, زۆر كه‌می تێچووه، له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ی كه له بازاڕ هه‌یه، نرخه‌كه‌ی زۆر زۆره. ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌مان كار ده‌كات. بۆیه پێویسته حكومه‌تی سوود له‌م به‌هره ناوخۆییانه وه‌ربگرێت و پشتیوانیان بكات".
وێنه و راپۆرت: زێبار عه‌زیزخان