قوتابی به‌شی كۆمه‌ڵناسی فاكه‌ڵتی ئادابی زانكۆی سۆران "دلۆڤان خۆشەوی که‌ریم" دوای به‌شداریكردنی له‌ چه‌ند خولێكی خۆبه‌خشی و نیشاندانی تواناكانی خۆی، به‌شداری له‌ خولێكی ئاڵوگۆڕی كولتوری نێوده‌وڵه‌تی كرد، كه‌ له‌ وڵاتی توركیا به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی زانكۆی سۆران "دلۆڤان خۆشه‌وی" گوتی:  ساڵی پار له‌ كۆرسێكی فێربوونی زمانی توركی، كه‌ سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كاری زانكۆی سۆران پێكیهێنابوو، وه‌كو مامۆستای خۆبه‌خش به‌شداریم كرد. ئه‌مساڵیش له‌ به‌رنامه‌یه‌كی(Summer school) و پڕۆگرامێکی ئاڵوگۆڕی کولتووری لە وڵاتی تورکیا، کە لەلایەن Yunus Emre enstitüsü رێكخرابوو، به‌شداریم كرد.

دلۆڤان سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی به‌شداریكردن له‌و پڕۆگرامه‌، گوتی: له‌ سه‌رانسه‌ری دونیا ١٠٠ هه‌زار كه‌س فۆرمیان پڕكردبووه‌وه‌، به‌ڵام ته‌نیا هه‌زار كه‌س هه‌ڵبژێردرابوون. له‌ هه‌موو عێراق حه‌وت كه‌س وه‌رگیرابوون، كه‌ سێ كه‌سیان له‌ هه‌رێم بوون. ماوەی ئەم پڕۆگرامه‌ چوار حەفتە بوو، کە لە رێكه‌وتی ١٥/٧/٢٠١٨ وە دەستیپێکرد و تا ١٢/٨/٢٠١٨ به‌رده‌وام بوو. هه‌موو تێچووه‌كه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ بوو.

سه‌باره‌ت به‌ چالاكییه‌كانی  ئه‌و گردبوونه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌، دلۆڤان گوتی: لەو ماوەیەدا چەندین کۆڕسم بینین، له‌وانه‌ شه‌ست كاتژمیر كۆرسی زمانی تورکی لە بەرزترین ئاستدا كه‌ به‌ ئاستی “C1”. هه‌روه‌ها چه‌ند کۆڕسێکی تری وه‌ك راهێنانی تیروکەوان، کۆرسی ڕیتم و مۆسیقا، کۆرسی سیرامیک، کۆرسی ناھت(درووستکردنی وێنەی3D بە تەختە)، کۆرسی درووستکردنی وێنە لەسەر شوشە و کۆرسی درووستکردی ئێبڕوو(تابلۆ) و كۆرسی شایی و کولتووری تورکی.

 

37500497_272531880241456_7559488722698240000_n.jpg 39229185_1882897635339065_3114744617027764224_n.jpg 39234675_1076202002549210_9018106800930553856_n.jpg

39240139_2131943997056882_4958638080803209216_n.jpg 39245842_316421592256234_6606658160885235712_n.jpg 39249474_1929702933717079_3164335851320639488_n.jpg

39253323_840382586351711_5230223736401035264_n.jpg 39254956_276218913192079_742982101862711296_n.jpg 39262838_499212757186832_7272961245244817408_n.jpg

39270441_322028831872760_2882748544035323904_n.jpg 39270449_505028416613472_8246725099701403648_n.jpg 39308239_2142156885855942_2527459915778228224_n.jpg

39308251_2119313071729353_3516220413052977152_n.jpg 39310509_668985050140827_3604890094483275776_n.jpg 39322053_716242528714811_6313142054381682688_n.jpg

39330727_2155801064662473_2395662981670109184_n.jpg 39400749_236004680394727_4833282734350663680_n.jpg 39402052_278312019638252_6613668861772300288_n.jpg

39408804_2056563251085192_7912687029027078144_n.jpg 39409651_223327241627386_8320705662266900480_n.jpg 39467307_299186454222122_3195218530194685952_n.jpg