ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه رێكه‌وتی ٢٦/١١/٢٠١٨، به ئاماده‌بوونی به‌ڕیزان "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، "د. شێروان شه‌ریف قڕتاس" راگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری، "م. سیاكۆ سلێمان" به‌رپرسی سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كار و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو مامۆستا و قوتابی، سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی کاری زانکۆی سۆران به پاڵپشتی قونسوڵخانه‌ی ئه‌مریکاو ڕێکخراوی ئایڕێکسی ئه‌مریکی، له پێشانگایه‌كی تایبه‌تدا بۆ نیشاندانی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی زانستی قوتابییانی فاكه‌ڵتییه‌كانی زانست و ئه‌ندازیاری، چالاكییه‌كی له‌ژێر ناونیشانی رۆژی دیزاین (Design Day)، به‌ڕێوه‌برد.
له‌و پێشانگایه‌دا، كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو پڕۆژه‌ی سه‌رنجڕاكێشی زانستی و ته‌كنه‌لۆجی له خۆگرتبوو، قوتابییانی فاكه‌ڵتییه‌كانی زانست و ئه‌ندازیاری، له هه‌شت گرووپدا، به‌و په‌ڕی تواناوه و به هه‌شت پڕۆژه‌ی جیاواز، به‌هره‌مه‌ندی و لێهاتوویی خۆیان نیشاندا و، سه‌رنجی ئاماده‌بووانیان بۆ لای خۆیان راكێشا.
له وته‌یه‌كدا، به‌ریز سه‌رۆكی زانكۆ وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌كه، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ قوتابییان خواست و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه ئه‌ركی زانكۆیه قوتابییان به باشترین شێوه به پڕۆژه‌ی زانستی گونجاوه‌وه، ئاماده‌ی بازاڕی كار بكات و سه‌رنجی كۆمپانیاكانیان بۆ رابكێشێت.
پێویسته بگوترێ، كه ئه‌م هه‌شت پڕۆژه‌یه ده‌كه‌ونه پیشبڕكێ و دواجار دوو پڕۆژه ده‌ستنیشان ده‌كرێن، تا له كۆنفرانسی گه‌شه‌پێدانی بازاڕی كار(٢٠١٨) له به‌غدا، كه به هاوكاری رێكخراوی ئایڕێكسی ئه‌مریكی وباڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌شداری بكه‌ن.
وێنه: رۆژهات مه‌هدی