لە درێژەی چالاکییەکانی هەڵمەتی نیشتیمانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، کە فاکەڵتیی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی سۆران بەڕێوەی دەبات، ڕۆژی دووشەممە 26ی نۆڤهمبهری٢٠١٨، بە سەرپەرشتی مامۆستا "هۆشەنگ دارا"، چالاکی (کچانی شانازی) له زانکۆی سۆران بەڕێوەچوو.
لەم چالاکییهدا، کچانی فاکەڵتی بەدەم گۆرانی گوتن، دوو تابلۆی ناوازەیان نهخشاند. تابلۆی یەکەمیان ناونا "هیوا - Hope"، کە کۆمەڵێک گوڵ و گوڵزار و قردێلە و کەلوپەلی ئاڵوواڵای کچانەی بە دەستی ژمارەیەکی زۆری کچانی فاکەڵتیی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانهوه لهسهر نهخشێندرابوو. دووهمیشیان ناونا "شوناس -Identity"، کە پەنجەمۆری رەنگاوڕەنگی کچانی لێدرا. هەردوو تابلۆکە دوای تەواوکردنیان پێشکەشی راگرایەتی فاکەڵتی کران، تا لە شوێنکی گونجاوی باڵەخانەی فاکەڵتیدا هەڵبواسرێن.