له پێناوی په‌ره‌پێدان به كولتووری خوێندنه‌وه و درووستكردنی ژینگه‌یه‌كی ئه‌وتۆ، كه تێیدا به‌رده‌وام قوتابییان حه‌زی خوێندنه‌وه‌ی كتیبیان هه‌بێ و وه‌رگرتن و خویندنه‌وه‌ی كتێب ته‌نیا له چوارچێوه‌ی رۆتێنی وه‌رگرتن و دانه‌وه‌ی كتێبی ناو كتێبخانه فه‌رمییه‌كان نه‌بێ، رۆژی سێ شه‌ممه رێكه‌وتی ٣/١٢/٢٠١٨، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. قه‌یس كاكل" راگری فاكه‌ڵتی ئاداب و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو مامۆستا و قوتابی، "كتێبخانه‌ی خوێنه‌ر"، كه به‌رهه‌می هه‌وڵ و ماندووبوونی كۆمه‌ڵێك قوتابی به سه‌رپه‌رشتی "د. دلێر سادق كانه‌بی" بوو، له فاكه‌ڵتی ئاداب كرایه‌وه.
له وته‌یه‌كیدا به‌ڕێز راگری فاكه‌لتی ئاداب، وێڕای ده‌ستخۆشی له قوتابییان و مامۆستای سه‌رپه‌رشتیار، هیوای خواست ئه‌مه هانده‌رێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه بیری خوێندنه‌وه له مێشكی قوتابییاندا بێت. هیواشی خواست كه زۆر چالاكی كولتووری و هونه‌ری دیكه‌ی هاوشێوه، ئه‌نجامبدرێن. له درێژه‌دا به‌ڕێزیان ئاماژه‌شی به‌وه‌دا، كه گرنگه قوتابییان بۆ خۆیان بێنه ناو مه‌یدانه‌كه‌وه و رۆڵی سه‌ره‌كی بگێڕن و ئه‌مه ده‌بێته مایه‌ی خۆشحاڵی و ئێمه‌ش وه‌كو راگرایه‌تی، ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان بێ له پشتیوانی كردنیان، درێغی ناكه‌ین.
له لایه‌ن خۆشییانه‌وه، قوتابییان ده‌ستخۆشییان له به‌ڕێز راگری فاكه‌ڵتی ومامۆستایان كرد و سه‌رنج و پێشنیاری خۆیان له پێناوی په‌ره‌پێدانی زیاتر، خسته‌ڕوو.