قوتابی قۆناغی دووه‌می فاكه‌ڵتی یاسا و پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان "زێبار عه‌زیزخان مهاجر"، كه هاوكات وه‌رگێڕیشه و له بواره‌دا كار ده‌كات، كتیبێكی به ناونیشانی (سه‌له‌فییه‌ت، خوێندنه‌وه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی) له زمانی عه‌ره‌بییه‌وه وه‌رگێڕاوه ئێستا له كتێبخانه‌كاندا به‌رده‌ست ده‌كه‌وێ.
زێبار عه‌زیزخان، كه تا ئێستا زیاتر له سی و پێنج كتیبی وه‌رگێڕاون، له باره‌ی ئه‌م كتیبه‌وه گوتی: گرنگی ئه‌م كتێبه له‌وه‌دایه كه به كورتی و پوختی ده‌چێته بنچ و بنه‌وانی ته‌وژمی سه‌له‌فییه‌ت و، به شێوه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌یی بابه‌تیانه ده‌كۆڵێته‌وه له چه‌مكی سه‌له‌فییه‌ت، مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م چه‌مكه، جۆره‌كانی ڕه‌وتی سه‌له‌فییه‌ت و گرنگترین ئه‌و دروشمانه‌ی ئه‌م ڕه‌وته كارییان له‌سه‌ر ده‌كات. هه‌روه‌ها ئه‌م كتێبه سه‌ره‌كیترین ئامانجه‌كانی ئه‌م ڕه‌وته دیاریده‌كات و به زمانێكی زۆر ساده ده‌یانخاته به‌ر دیدی خوێنه‌ران. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له كۆتاییدا كۆمه‌ڵێك ڕاسپارده‌ی گرنگ پێشنیار ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازی درووست و ڕێك‌وپێك له‌نێو ئه‌م ڕه‌وته‌دا بكرێ، به ئامانجی خزمه‌تكردنی دین و ژیانی مرۆڤایه‌تی، چونكه تێكڕای ئایینه ئاسمانییه‌كان و به‌تایبه‌ت ئاینی پیرۆزی ئیسلام، بۆ ئه‌وه هاتووه تا خه‌ڵك به ته‌بایی بخاته سه‌ر ڕێگه‌ی ژیانێكی ئارام و دوور له گرژی و ده‌مارگیری.