"بزنسی خۆت درووست بکە"
لە درێژەی کاروچالاکییەکانی سەنتەری گەشەپێدانی کاری زانکۆی سۆراندا، ڕۆژانی ١٠/٢/٢٠١٩-٩، وۆركشۆپێكی دوو ڕۆژه‌ی لە ژێر ناونیشانی"بزنسی خۆت درووست بكه!" بۆ قوتابییانی زانکۆی سۆران ڕێكخست.
وۆركشۆپه‌كه کە ٤٦ قوتابی تێیدا بەشداربوون، لە لایان به‌ڕێز" د.کامه‌ران حه‌سه‌ن" خاوه‌نی دکتۆرای پیشەیی لە بەڕێوەبردنی کار، بەڕێوه‌چوو.
شایانی باسە لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا، قوتابییان فێری چۆنییەتی درووست‌کردنی (Business model canvas) کران، کە هەنگاوی یەکەمە بۆ درووست‌کردنی بزنسێکی سەرکەوتوو.
وۆرکشۆپەکە بە درووست‌کردنی (٨) بزنس مۆدێل کۆتایی هات، کە لەلایەن قوتابییان خۆیان ئامادەکران. پێویسته بگوترێت كه چه‌ند بیرۆكه‌یه‌ك له وۆركشۆپه‌كه‌دا گه‌ڵاڵه كران، كه له داهاتوودا جێبه‌جێده‌كرێن.