له درێژه‌ی كارووچالاكییه‌كانی سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كاری زانكۆی سۆران و به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی به‌شی كیمیای فاكه‌ڵتی زانست، رۆژی سێ شه‌ممه ڕێکه‌وتی ١٩/٢/٢٠١٩ ، گه‌شتێكی زانستی بۆ ٤٥ قوتابی قۆناغه‌كانی دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌می به‌شه‌كانی (زانستی کیمیا، ئەندازیاری کیمیا، بایۆلۆجی و زانستی گشتی)، بۆ كۆمپانیای كۆكاكۆلا، رێكخرا.
له گه‌شته‌كه‌دا، قوتابییان سه‌ردانی تاقیگه و شوێنه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌مه‌كانیان كرد و ئاشنابوون به چۆنیه‌تی پڕۆسه‌كه و ئاستی كواڵیتی به‌رهه‌مه‌كان. شایانی باسە، کۆمپانیایی کۆکا کۆلا رێکخستنی ئەم گه‌شته زانستییه‌ی له ئه‌ستۆ گرتبوو.