رۆژی دووشەممە رێكه‌وتی ٢٠١٩/٢/٢٥، لە شاری هەولێر، زانکۆی سه‌لاحه‌دین میوانداری پاڵەوانیەتی بەرزکردنەوەی قورسایی لەسەر ئاستی زانکۆکان، بۆ کچان و كوڕان كرد. زانکۆی سۆران كه یەکێک لە زانکۆ بەشداربووەکان بوو، به تیمێكه‌وه به‌شداری كرد، کە بەڕێوبەرایەتی چاڵاکی وەرزشی زانکۆی سۆران، به راهێنه‌رایه‌تی مامۆستایانی سكۆڵی وه‌رزشی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده، سەرپەرشتی دەکرد.
ئه‌مه‌و له پێشبڕكێیه‌كی تونددا، قوتابییانی زانكۆی سۆران، توانییان له ئاستی تاكدا، پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م و له ئاستی تیمیشدا، به كۆكردنه‌وه‌ی ٣١٥ خاڵ، پله‌ی چواره‌م به‌ده‌ستبێنن.
پێویسته بگوترێ كه هه‌ریه‌كه له قوتابییان "هۆزان بازید" و "چنار حسن"، ئه‌و قوتابییانه بوون، كه پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌میان به‌ده‌ستهێنا.