رۆژی چوارشهممه رێكهوتی ٢٧/٢/٢٠١٩، به ئامادەبوونی بەڕێزان "پ.ی. د. سەردار محیەدین باڵەکی" راگری فاکەڵتیی زانست، یاریدەدەرانی راگر و سەرۆک بەش و مامۆستا و قوتابییان، كۆتایی به خولێكی تۆپی سەرمێز، کە بۆ قوتابییانی کچ کرابووەوە، كۆتایی پێهات.
لەوتەیەکدا بەڕیز راگری فاکەڵتیی زانست، ستایشی قوتابیانی کچی کرد، کەوا یەکەمجارە لە خولێکی وەرزشی بەشداردەبن و هیوای خواست لە داهاتوودا بەشداری کاراتریان هەبێت. پێویسته بگوترێ، هەردوو کچە قوتابی "ئاشورینا ئیدوارد" لە بەشی کیمیا و "دەروون علی" لە بەشی ماتماتیک گەیشتنە قۆناغی کۆتایی و لە ئەنجامدا "ئاشورینا ئیدوارد" بووە براوەی یەکەم و جامی خولەکەی بەرزکردەوە و, لە لایەن راگرایەتی فاکەڵتیی زانست خەلات کران.