رۆژی چوارشهممه رێكهوتی ٢٧/٢/٢٠١٩، به ئامادەبوونی بەڕێزان "پ.ی. د. سەردار محیەدین باڵەکی" راگری فاکەڵتیی زانست، یاریدەدەرانی راگر و سەرۆک بەش و مامۆستا و قوتابییان، كۆتایی به خولێكی تۆپی سەرمێز، کە بۆ قوتابییانی كوڕ کرابووەوە، كۆتایی پێهات.
لەوتەیەکدا بەڕیز راگری فاکەڵتیی زانست، گرنگی ئهم خولانهی له زانكۆدا بۆ قوتابییان باسكرد و هیوای خواست له داهاتوودا، خولی زیاتر بكرێنهوه و قوتابییانیش زیاتر بهشداری بكهن. پێویسته بگوترێ، هەردوو قوتابی "هیلال حازم" لە بەشی كۆمپیوتهر و "محمد عبدالغفار" لە بەشی ماتماتیک گەیشتنە قۆناغی کۆتایی و لە ئەنجامدا "محمد عبدالغفار" بووە براوەی یەکەم و جامی خولەکەی بەرزکردەوە و، لە لایەن راگرایەتی فاکەڵتیی زانست خەڵات کران.