رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٥/٤/٢٠١٩، بەئامادەبوونی بەڕێزان "د. روشدی سەمەد" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سۆران بۆ کارووباری کارگێری و دارایی، "د. نەهرۆ زاگرۆس" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سۆران بۆ کارووباری زانستی، بهشێك له ئهندامانی ئهنجوومهنی زانكۆ، "م. شۆرش مستەفا گۆرۆنی" یاریدەدەری ڕاگری فاکەڵتیی زانست بۆ کارووباری کارگێڕی و قوتابییان، "د. ئەیاد نوری" یاریدەدەری ڕاگری فاکەڵتیی زانست بۆ کارووباری زانستی و، ژمارهیهكی بهرچاو له مامۆستا و قوتابی و میوان، بە مەبەستی ئاشناکردنی قوتابییانی زانکۆکەمان بە بەشێک لە کولتووری کۆنی نەتەوەییمان، یەکەی وەرزشی فاکەڵتیی زانست/ زانکۆی سۆران، فیستیڤاڵی یارییە کولتووری و کوردەوارییەکانی بهڕێوهبرد.
یارییەکان، كه بە تاک و کۆمەڵ بە شێوەی پێشبڕکێ لە نێوان قوتابییانی هەر شەش بەشی فاکەڵتیی زانست بەڕێوەچوون، تێیدا (١٥) پازدە یاریی جۆراوجۆر بۆ کوڕان وکچان ئەنجامدران.
پێویسته بگوترێ، لە کۆتاییدا تیپی بەشی پترۆلیۆم جیۆساینس بوونە براوەی فیستیڤالەکە و، هەریەکە لە تیپی بهشهكانی ماتماتیک و کۆمپیوتەر لە رێزبەندی دووەم و سێیەم هاتن.