رۆژی شهممه رێكهوتی ٢٠١٩/٤/٢٧، قوتابییانی قۆناغی سێیەمی بەشی ئەندازیاری شارستانی، به سەرپەرشتی "د. ئاکۆ دارایی"، گهشتێكی زانستییان بۆ تونێلی (هەیبەت سوڵتان) رێكخست، کە لەسەر جوت سایدی هەولێر-کۆیە درووستدەکرێت و، هەروەها ڕێگاکە بە جوت سایدی ڕانیە-دوکان دەبەستێتەوە.
پرۆژەکە بریتیە لە درووستکردنی دوو تونێل بەدرێژی ٢٦٠٠ مەتر. کولفەی گشتی پڕۆژەکە بریتییە لە ١٥٨ ملیار دینار، کە لەسەر حسابی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون درووستدەکرێت.
پێویسته بگوترێ، كه له میانهی سهردانهكهدا، قوتابییان بە پراکتیزەکردنی وانە تیۆریەکان و وەرگرتنی داتا و زانیاری ئاشناکران.