رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی ٥/٥/٢٠١٩، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایان و قوتابییان، یاری كۆتایی خولی تۆپی پێی بچووككراوه له نێوان مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی سكوڵی وه‌رزش له فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سۆران، به‌ڕێوه‌چوو، كه یه‌كه‌ی چالاكی وه‌رزشی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده رێكیخستبوو.
له‌م یارییه‌دا، تیپی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی سكوڵی وه‌رزش توانیان به ئه‌نجامی ( ٣ : ٢ ) به سه‌ر تیپی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سۆران، سه‌ركه‌وێ.