دوای ئه‌وه‌ی كه له چوارچێوه‌ی پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی قوتابی زانكۆكانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و هه‌ماهه‌نگی و رێكه‌وتنی زانكۆی سۆران له‌گه‌ڵ سێ زانكۆی وڵاتی میسر، سی و شه‌ش قوتابی به‌شه جیاوازه‌كانی زانكۆی سۆران بۆ راهێنانێكی یه‌ك مانگه روویان له وڵاتی میسر كرد، به خۆشییه‌وه له‌و مانگه‌دا، قوتابییانی زانكۆی سۆران زۆر به باشی و لێهاتووییه‌وه دره‌وشانه‌وه و، توانیان شوێن و پێگه‌یه‌كی شیاو بۆ خۆیان به‌ده‌ست بێنن.
له‌و خوله‌دا، له كۆی هه‌شتا قوتابی ڕه‌گه‌زنامه‌ی جیاوازی وه‌ڵاتانی عه‌ره‌بی، كه له زانكۆی فه‌یوم ڕاهێنانیان پێ ده‌كرا، بڕوانامه‌ی نایاب بوون ته‌نها به چوار قوتابی دراوه، كه دوانیان قوتابی زانكۆی سۆران بوون. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه له لایه‌ن زانكۆی ناوبراوه‌وه، قوتابییه‌كی زانكۆكه‌مان به ناوی"بشیر عباس بیرۆ" وه‌كو لیده‌ری قوتابییانی زانكۆكانی عێراق، ده‌ستنیشانكرا.
پێویسته ئه‌وه‌ش بگوترێ كه قوتابییانی زانكۆكه‌مان، له میانه‌ی رێوڕه‌سمی كۆتایی خوله‌كه‌دا و له چه‌ند بڕگه‌یه‌كی دیاریكراودا، به‌شێك له كولتوور و ره‌مز و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كوردستانیان، بۆ ئاماده‌بووان خسته‌به‌رچاو.
شایانی گوتنه كه له زانكۆی سوهاج و زانكۆی زانست و ته‌كنه‌لۆجیاش، كه به‌شێكی دیكه‌ی قوتابییانمان خه‌ریكی راهێنان بوون، توانیویانه زۆر به باشی به ئه‌ركه‌كانی خۆیان هه‌ستن و سه‌رنجی به‌ڕێوه‌به‌رانی زانكۆ و ئاماده‌بووانی خوله‌كه بۆ لای خۆیان راكێشن.
دواتر له راپۆرتێكی تێرووتهسهلدا، ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و ئه‌زموونه، بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.