له رێكه‌وتی ٢٨ تا ٣١ی ئابی ٢٠١٩، به به‌شداری زیاتر له سه‌د و په‌نجا گه‌نج، له چوارچێوه‌ی پڕۆگرامێكدا، كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی له وڵاتی ماڵدیڤ، له ژێر ناوی (Global Youth Peace ambassador)، به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و سه‌د و په‌نجا كه‌سه‌دا، قوتابییه‌كی زانكۆی سۆران به ناوی " ئاشنا قادر محه‌ممه‌د" له به‌شی ده‌روونناسی فاكه‌ڵتی ئاداب، به‌شداربوو.
له وته‌یه‌كدا بۆ راگه‌یاندنی زانكۆ، ئاشنا گوتی: ئه‌م كۆنفرانسه كه له وڵاتی ماڵدیڤ
بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ به‌ڕێوه‌چوو، زیاتر له سه‌د و په‌نجا گه‌نجی له زیاتر له سی وڵاتی دنیاوه، له‌خۆگرتبوو و، له لایه‌ن (Regional Alliance for Fostering Youth (RAFY و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی ماڵدیڤ، رێكخرابوو.
له درێژه‌دا به‌ڕێزیان گوتی: به خۆشییه‌وه له نێو ئه‌و سه‌د و په‌نجا كه‌سه‌ی كه وه‌كو نوێنه‌ری گه‌نجانی بۆ ئاشتی هه‌ڵبژێردرابوون، من یه‌كێك له‌وان بووم و له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌باره‌ت به زۆر بابه‌تی په‌یوه‌ست به په‌ره‌پێدانی توانای گه‌نجان و رۆڵی گه‌نجان له ئاشتی جیهانیدا، دواین.
له درێژه‌دا ناوبراو جه‌خی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه ئه‌و جۆره كارانه و به‌شداریكردنی ئێمه وه‌كو گه‌نجانی كوردستان، جگه له‌وه‌ی له رووی كه‌سییه‌وه ئه‌زموونێكی جیاواز و سه‌رنجڕاكێشه، له هه‌مان كاتیش‌دا، ده‌توانێ ده‌رگایه‌كی نوێ بۆ تێگه‌یشتنی نه‌وه‌كانی وڵاته جیاوازه‌كان سه‌باره‌ت به یه‌كتری و فراوانكردنی ئاسۆكانی بیركردنه‌وه، بكاته‌وه.