"سەنار شێرۆكی" قوتابی قۆناغی چوارەم ی به‌شی یاسای فاكه‌ڵتی یاسا و زانسته سیاسییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردن، كتێبێكی زنجیره‌یی به ناونیشانی ( كوردستان لە ململانێی دەرەكی و نێوخۆیی‌دا)
ئەم كتێبە تۆماری رۆژ بە رۆژی رووداوەکانە لە دوای ساڵی ٢٠١٦. هەندێکیان لە ماڵپەر، رۆژنامە و گۆڤارەکان بڵاوکراونەتەوە. تەنها مەبەستی نوسەر لە بەچاپ گەیاندنی ئەوەیە لە دوارۆژدا ئەو رووداوانە وەک خۆیان بنووسرێنەوە و بزانرێت کێ؟ و لە کوێ؟ چی؟ کردووە. بابەتەکان دەربڕی رۆژگارێکن و هەریەکەیان تایبەتە بە رووداوێک لە رۆژێکی دیاریکراودا، لەنێوان ساڵانی (٢٠١٦_٢٠١٩)، به تایبه‌تی کاتێک هەرێمی کوردستان بە کۆمەڵێک رووداوی ناخۆشی نێوخۆیی و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیدا گوزەری کرد. پێویسته بگوترێ تا ئێستا به‌رگی یه‌كه‌می ئه‌و كتێبه بڵاوكراوه‌ته‌وه و له داهاتوویه‌كی نزیكدا، به‌رگه‌كانی تریش بڵاوده‌بنه‌وه.