ڕۆژی یەكشەممە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، لە فاکەڵتی یاسا و زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن، بە ئامادەبوونی به ئامادهبوونی بهڕێزان راگری فاكهڵتی و ژمارهیهكی بهرچاو له مامۆستایان و قوتابییان، بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان پانێلێكی به ناونیشانی(کێشەو قەیرانەکانی سوریا و ئایندەی ئەو وڵاتە لە ناوچەکە) بۆ قوتابییانی بهشهكه رێكخست.
پانێڵیستەکان کە قوتابییانی قۆناغی سێیەم و چوارەمی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بوون، پێكهاتبوون لهم قوتابییانه: ( محمد مسیح ، خانزاد ڕزگار، سەنگەر سعید، جان فیلار ، بهرۆز عیسا ) .
سەرەتای پانێڵەکە، قوتابی "محمد مسیح"، سەرهەڵدانەکانی کێشەکانی سوریا و هۆکارەکانی بۆ ئامادەبووان باسکردن و، وتی، شۆڕشەکانی بەهاری عەرەبی و ناڕەزایەتییەکانی هاوڵاتییانی سوریا له شێوازی حوكمڕانی وڵاتهكه، هۆكاری سهرههڵدانی ئهم ههلومهرجه ئاڵۆزهی ئێستا بوو.
دواتر قوتابی "خانزاد ڕزگار"، باسی لە گرووپە چەکدارەکانی سوریا و پاڵپشتی گرووپە مەزهەبی و تائیفییەکانی ئەم وڵاتە کرد و ئاماژەی بەوەدا، کە سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکان و جۆری ڕووبەرووبونەوەی حکومەت، وایان كرد، چەندین هێزی سەربازی ئۆپۆزسیۆن درووست بن، لەوانەش " ئەحرار شام ، سوپای سوریای ئازاد ، سوپای سوریای دیموکرات و.... هتد" كه تا رادهیهكی زۆر ههلومهرجهكهیان ئاڵۆزتر كردووه.
ئینجا نۆرە هاتە سەر قوتابی "سەنگەر سعید". ناوبراویش هیرشی سوپای توركیای بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و ئامانج و مەبەسەتەکانی و، ههروهها ڕێکەوتنەکانی تورکیای بۆ ئامادەبووان شیكردنهوه و، گوتی، هێرشی تورکیا پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و ئامانجهكهی، داگیرکردن و گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە و لەناو بردنی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاواو پاکتاوکردنی کوردەکانە بۆ نیشتەجێکردنی ئاوارە سورییەکان.
لە بەشێکی تری پانێڵەکەدا، قوتابی "جان فیلار" باسی لە هاتنی سوپای ئەمریکا بۆ سوریا و کشانەوەی لە ناوچەکە کرد و، گوتی، له سەرەتای درووستبوونی شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە سوریا، دەستوەردانە دەرەکییەکان بۆ ئەم وڵاتەش دەستییان پێکرد. لەوانەش هاتنی ئەمریکا بوو بۆ ئەم وڵاتە. ئاماژهشی بهوهدا، كه سەرهەڵدانی داعش، هۆکار بوو بۆ هاتنی ئەمریکا و دهستێوهردانی لهم وڵاته.
لە کۆتایی پانێڵەکەدا، قوتابی "بەهرۆز عیسا"، تیشکی خستە سەر دەستوەردانەکانی ڕوسیا لەم وڵاتە و هەروەها ڕۆڵ و پێگەی ڕوسیا لە ناوچەکە و ڕێککەوتنەکانی ڕوسیاو ئەمریکا، ڕوسیاو تورکیا. ناوبراو ئاماژهی بهوهدا، کە دوای شەڕو ئاڵۆزییەکانی سوریا، ڕوسیا دەیەوێ هەژمون و هێزی خۆی لە ناوچەکهدا بەسەر ئەمریکادا بسەپێنێ و خۆی بەهێز بکات، ئەمەش بۆ نزیك بوونەوەی لە سەرچاوە سروشتییەکانی سوریا و پاراستنیان.