ڕۆژی یەكشەممە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، لە فاکەڵتی یاسا و زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن، بە ئامادەبوونی به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان راگری فاكه‌ڵتی و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مامۆستایان و قوتابییان،  بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان پانێلێكی به‌ ناونیشانی(کێشەو قەیرانەکانی سوریا و ئایندەی ئەو وڵاتە لە ناوچەکە) بۆ قوتابییانی به‌شه‌كه‌ رێكخست.

 پانێڵیستەکان کە قوتابییانی قۆناغی سێیەم و چوارەمی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بوون، پێكهاتبوون له‌م قوتابییانه‌: ( محمد مسیح ، خانزاد ڕزگار، سەنگەر سعید، جان فیلار ، بهرۆز عیسا ) .

سەرەتای پانێڵەکە، قوتابی "محمد مسیح"، سەرهەڵدانەکانی کێشەکانی سوریا و هۆکارەکانی بۆ ئامادەبووان باسکردن و، وتی، شۆڕشەکانی بەهاری عەرەبی و ناڕەزایەتییەکانی هاوڵاتییانی سوریا له‌ شێوازی حوكمڕانی وڵاته‌كه‌، هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ ئاڵۆزه‌ی ئێستا بوو.

دواتر قوتابی "خانزاد ڕزگار"، باسی لە گرووپە چەکدارەکانی سوریا و پاڵپشتی گرووپە مەزهەبی و تائیفییەکانی ئەم وڵاتە کرد و ئاماژەی بەوەدا، کە سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکان و جۆری ڕووبەرووبونەوەی حکومەت، وایان كرد، چەندین هێزی سەربازی ئۆپۆزسیۆن درووست بن، لەوانەش " ئەحرار شام ، سوپای سوریای ئازاد ، سوپای سوریای دیموکرات  و.... هتد" كه‌ تا راده‌یه‌كی زۆر هه‌لومه‌رجه‌كه‌یان ئاڵۆزتر كردووه‌.

ئینجا نۆرە هاتە سەر قوتابی "سەنگەر سعید". ناوبراویش هیرشی سوپای توركیای  بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و ئامانج و مەبەسەتەکانی و، هه‌روه‌ها ڕێکەوتنەکانی تورکیای بۆ ئامادەبووان شیكردنه‌وه‌ و، گوتی، هێرشی تورکیا پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە  و ئامانجه‌كه‌ی، داگیرکردن و گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە و لەناو بردنی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاواو پاکتاوکردنی کوردەکانە بۆ نیشتەجێکردنی ئاوارە سورییەکان.

لە بەشێکی تری پانێڵەکەدا، قوتابی "جان فیلار" باسی لە هاتنی سوپای ئەمریکا بۆ سوریا و کشانەوەی لە ناوچەکە کرد و، گوتی، له‌ سەرەتای درووستبوونی شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە سوریا، دەستوەردانە دەرەکییەکان بۆ ئەم وڵاتەش دەستییان پێکرد. لەوانەش هاتنی ئەمریکا بوو بۆ ئەم وڵاتە. ئاماژه‌شی به‌وه‌دا، كه‌ سەرهەڵدانی داعش، هۆکار بوو بۆ هاتنی ئەمریکا و ده‌ستێوه‌ردانی له‌م وڵاته‌.

لە کۆتایی پانێڵەکەدا، قوتابی "بەهرۆز عیسا"، تیشکی خستە سەر دەستوەردانەکانی ڕوسیا لەم وڵاتە و هەروەها ڕۆڵ و پێگەی ڕوسیا لە ناوچەکە و ڕێککەوتنەکانی ڕوسیاو ئەمریکا، ڕوسیاو تورکیا. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، کە دوای شەڕو ئاڵۆزییەکانی سوریا،  ڕوسیا دەیەوێ هەژمون و هێزی خۆی لە ناوچەکه‌دا بەسەر ئەمریکادا بسەپێنێ و خۆی بەهێز بکات، ئەمەش بۆ نزیك بوونەوەی لە سەرچاوە سروشتییەکانی سوریا و پاراستنیان.

 

72695156_522912634932126_3011318050738667520_n.jpg 73504703_2374255586034921_2337505400745623552_n.jpg 73513700_2351901421736788_815708280574705664_n.jpg

74287085_418859765472738_8179644951852744704_n.jpg 74334090_647537559109959_2148600408216436736_n.jpg 74474073_2552587271499796_904751271972438016_n.jpg

74596690_717256145437978_7112960948826013696_n.jpg 74692547_710526419461657_2399424153250693120_n.jpg 74783645_2482775108636302_2485059740934078464_n.jpg

74796639_2965915376965892_8651568635417985024_n.jpg 74922170_2493549227600968_2929895061468479488_n.jpg 75210230_299478664268726_1329935244521897984_n.jpg

75237397_690399161485566_7566449584784801792_n.jpg 75246642_2463978657204292_3913887195856896000_n.jpg 75282385_463826824246492_6490416473041797120_n.jpg

75491770_451274145517605_5317089638941196288_n.jpg 76677113_509107849819244_6608462661329879040_n.jpg 77399157_562906684537389_1396032016658464768_n.jpg