لە درێژەی کاروچالاکییەکانی سەنتەری گەشەپێدانی کاری زانکۆی سۆران، ڕۆژی سێشەممە ١٢/١١/٢٠١٩ وۆركشۆپێكی یەك ڕۆژه لە ژێر ناونیشانی"Improve Your Employability Skills" بۆ قوتابییانی فاكهڵتیی پهروهرده، ڕێكخست. وۆركشۆپهكه لە لایەن ماموستا"ئاریان فەرەیدون" مامۆستا لە بەشی زانستی کومپیوتەر بەڕێوەچوو، کە 54 قوتابی و خۆبهخش تێیدا بەشداربوون.
شایانی باسە لە وۆرکشۆپەکەدا قوتابییان ئاشنای چەند بابەتێکی گرنگ و فێری چۆنیەتی گەڕان بەدوای کار و نووسینی (سی ڤی و ئیمەیل و کەڤەرلێتەر و ئەنجامدانی چاوپێکەوتن) کران.