ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی١١ی٢٠١٩ لە فاکەڵتی یاسا‌و زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن، بە ئامادەبوونی بەڕێزان " د.هێمن میرانی " ڕاگری فاکەڵتی و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایان و قوتابییان، راگرایه‌تی فاكه‌ڵتییه‌كه، رێوڕه‌سمی بەخشینی ڕێزلێنان بە قوتابییانی " یەکەم و دووەم و سێ یەم " ی سەر ئاستی هەردوو بەشەکانی یاسا‌و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ،بەیانیان/ئێواران بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩، رێكخست.
لە رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، کە ژمارەیەکی به‌رچاو لە مامۆستایان و قوتابییان ئامادەی بوون، خەڵات و ڕێزلێنان بەخشرایە قوتابییە یەکەمەکانی فاکەڵتی. هه‌ر له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كه‌دا، بەڕێز ڕاگری فاکەڵتی وێڕای پیرۆزبایی کردن لە قوتابییە یەکەمەکان، وتی، ئەمڕۆ ڕۆژێکی یەکجار دڵخۆشکەرە بۆ من کەوا بەشدارم لە خەڵاتکردنی ئەم پۆلە قوتابییانە ودڵخۆشم به سه‌ركه‌وتنتان. له درێژه‌دا به‌ڕێزیان گوتی، سەرکەوتنی ئێوە سەرکەوتنی فاکەڵتییەکەمانە و شانازی بە بوونتانەوە دەکەم. سه‌باره‌ت به سه‌ركه‌وتنیش، روو له قوتابییان گوتی، وه‌ك " Marva Collins " ده‌ڵێ، " Success dosen't come to you ,you've got to go to it " "سەرکەوتن بۆ تۆ نایەت، تۆ پێویستە بە دوای سەرکەوتندا بڕۆیت "، بۆیه پێویسته ئێوه‌ش به هێز و باوه‌ڕبه‌خۆبوونه‌وه به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن هه‌نگاو بنێن.