رۆژی چوارشه‌ممه ڕێکەوتی ٢٠١٩/١٢/١١ لە ھۆڵی ئیسماعیل بێشکچی له فاكه‌ڵتی ئاداب، لە ژێر ناونیشانی "بەدیار برینەکانی نیشتیمانەوە"، کۆڕێکی شعیر خوێندنەوە بۆ شاعیر و نووسه‌ر به‌ڕێز" نوری بێخاڵی"، سازکرا، کە تێیدا ناوبراو چەندین پارچە شیعری بۆ ئامادەبووان خوێندنەوە.
له دوای پێشكه‌شكردنی شیعره‌كان، ئاماده‌بووان چەند سەرنجێکیان له باره‌ی به‌رهه‌مه شیعرییه‌كانه‌وه، خستنه‌ڕوو.
شایەنی باسە ئەم کۆڕە بە هاوکاری لیژنەی نوێنه‌رایه‌تی قوتابییان، ڕێکخرابوو.