ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨/١٢/٢٠١٩ سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كاری زانكۆی سۆران به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، رێوڕه‌سمی به‌خشینی بڕوانامه‌ی ته‌واوكردنی پڕۆگرامی ڕاھێنانی تواناكانی Internship Program بۆ ساڵی ٢٠١٩ ڕێكخست. شایانی باسه بڕوانامه‌كان به ٦٥ قوتابی قۆناغی سێیه‌می به‌شه جیاجیاكانی هه‌ر پێنج فاكه‌ڵتیه‌كه‌ی زانكۆی سۆران به‌خشران.
پێویسته بگوترێ، كه پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناكان Internship Program به شێوه‌ی هاوبه‌ش له نێوان ڕێكخراوی ئایرێكسی ئه‌مریكی IREX و حكومه‌تی هه‌رێم و زانكۆكان، له ڕێگای سه‌نته‌ری گه‌شه‌شه پێدانی كاره‌وه، ساڵانه ئه‌نجامده‌درێت، كه تێیدا قوتابییان به گوێره‌ی پسپۆڕی خۆیان ماوه‌ی ١٢ هه‌فته به شێوه‌ی كرداری ڕاهێنان له كۆمپانیا و شوێنه جیاجیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی ده‌كه‌ن.
ئه‌م ساڵ له زانكۆی سۆران ٦٥ قوتابی له ٩ به‌شی هه‌ر پێنج فاكه‌ڵتیی زانكۆ له ١٨ شوێنی كه‌رتی تایبه‌ت و حكومی ڕاهێنانیان كرد.