لە درێژەی کار و چالاکییەکانی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری و به مه‌به‌ستی زیاتر ئاشناكردنی قوتابییان به لایه‌نی پڕاكتیكی زانسته‌كه‌یان، راگرایه‌تی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری بە هەماهنگی لە گەل کۆمپانیای Hunt oil، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/١/٢٨، گەشتێکی زانستی دوو ڕۆژەیان بۆ قوتابییانی قۆناغی چوارەمی بەشی ئەندازیاری نەوت، رێكخست.
گه‌شته‌كه كه به سه‌رپه‌رشتی مامۆستایان "م. سەرکار محی ا‌لدین" و "م. مریەم مامون" ئه‌نجامدرا، بۆ کیلگەی نەوتی Simrit و کۆمپانیای Hunt Oil بوو له شێخان.
پێویستە بگوترێ، قوتابییان سەردانی چەندین بیری نەوتیان كرد و له نزیكه‌وه و به شێوه‌یه‌كی پراكتیكی، شاره‌زای پڕۆسەکانی دەرهێنانی نەوت بوون.