لە درێژەی کاروچالاکییەکانی سەنتەری گەشەپێدانی کاری زانکۆی سۆراندا، ڕۆژانی ٢٢ و ٢٣ی٢ی٢٠٢٠، وۆركشۆپێكی دوو ڕۆژه لەژێر ناونیشانی"دەست بە بزنسی بچوکی خۆت بکە" بۆ قوتابییانی زانکۆی سۆران، رێكخرا. وۆركشۆپه‌كه لە لایان دکتور "کامه‌ران حه‌سه‌ن" دکتۆرا لە کارسازی بەڕێوەچوو، کە ٥٠ قوتابی تێیدا بەشداربوون. لە میانەی وۆرکشۆپەکەدا، باس لەم بابەتانە کرا ( (Business Model Generation, Marketing, Case Study ). شایانی باسە لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا قوتابییان فێری چۆنییەتی درووست‌کردنی (Make Your Business Model) کران، کە هەنگاوی یەکەمە بۆ درووست‌کردنی بزنسێکی سەرکەوتوو.
وۆرکشۆپەکە بە درووست‌کردنی (٨) بزنس مۆدێل کۆتایی هات، کە لەلایەن قوتابییان خۆیانه‌وه ئامادەکران. پێویسته بگوترێت كه چه‌ند بیرۆكه‌یه‌ك له وۆركشۆپه‌كه‌دا گه‌ڵاڵه كران، تا قوتابییان له داهاتوودا وه‌ك بزنسی خۆیان دهستیانپێبكهن.