رۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٥/٢/٢٠٢٠، لە هۆڵی ئیسماعیل بێشیکچی لە فاکەڵتی ئاداب، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان وقوتابییان، لێژنەی تەندرووستی و پاک و خاوێنی فاكهڵتی ئاداب بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە، سمینارێکیان لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەژێر ناونیشانی (ڤایرۆسی کۆرۆنا و مەترسییهكان و خۆپاراستن لێی) بۆ "د.علی عبدللە دۆرسۆن"، رێكخست.
لە سمینارەکەدا، د. علی زۆر بەوردی باسی لە هۆکارەکانی سەرهەڵدان و گەشەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنای كرد و دواجار تیشکی خستە سەر رێکارەکانی خۆپاراستن لێی.