بەشداری قوتابییانی زانکۆی سۆران لە پڕۆگرامێکی نێودەوڵەتی

91277924 2634110580248816 5717304737510981632 N

 

سەنتەری گەشەپێدانی کاری زانکۆی سۆران هەمیشه دەیەوێت باشترین خزمەت پێشکەش بە قوتابییان بکات. لە کاتێکدا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنگی بە ژیان هەڵچنیوەو رەوتی ژیانی ئاسایی تێکداوە، بەڵام سەنتەر لە کارێکی نوێدا، بەشداری بە چەند قوتابییەکی زانکۆی سۆران کرد لە پڕوگرامێکی ئۆنلایندا، کە تایبەتە بە ئاڵوگۆڕی کولتووری نێودەوڵەتی.

پڕۆگرامەکه بەهەماهەنگی لە نێوان سەنتەری گەشەپێدانی کاری زانکۆی سۆران و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی سۆڵییا(ئەمریکی) بەڕێوەدەچێت ،که تێیدا ڕاهێنان به ٣١ قوتابی بەشداربوو لەم پرۆگرامە ناوازەیەدا دەکرێت.

قوتابییان هەفتانه بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر به زمانی ئینگلیزی گفتوگۆ لەگەڵ قوتابییانی زانکۆکانی وڵاتانی تر دەکەن. بابەتەکانی ڕاهێناناکه بریتین لە: هێزی گەنجان، بنیادنانی کارامەیی، چارەسەرکردنی کێشە و چەندین بابەتی تر دەربارەی کێشه جیهانییەکان و چارەسەرکردنیان. شایانی باسه رێکخراوی سۆڵییای نێودەوڵەتی لەگەڵ ١٨٠ زانکۆی جیهان له ٣٠ وڵات و لەگەڵ ٢٨ ویلایەتی ئەمریکا هەماهەنگی هەیه و، زانکۆی سۆران یەکەم و تاکە هاوبەشییانە لە عێراق.

لە لێدوانێکدا بۆ راگەیاندنی زانکۆ، "دانەر عەبدووڵا" بەڕێوەبەری سەنتەری گەشەپێدانی کار، وێڕای بەرزنرخاندنی ئەو چاکییە، گوتی، سوپاسێکی بێ پایانی رێکخراوی سۆڵییا و یاریدەدەرانی دەکەین بۆ ئەم پڕۆگرامه ناوازەیه. هەروەها پیرۆزبایی له قوتابییه بەهرەمەندەکانمان دەکەین، کە توانیویانە سەرکەوتووانە بەشداری پڕۆگرامه بکەن و لە ئێستادا پڕۆگرامەکە بەردەوامە.