رێكخراوی سۆلییای ئه‌مریكی: قوتابییانی زانكۆی سۆران، پابه‌ند، جددی، چالاك و به توانان.
له دنیای پێشكه‌وتووی ئه‌مڕۆ و په‌ره‌سه‌ندنی بازاڕی كاردا، بابه‌تی نزیككردنه‌وه‌ی پسپۆڕییه‌كان به بازاڕ، بووه‌ته یه‌كێك له كاره هه‌ره له‌پێشه‌كانی هه‌موو دامه‌زراوه زانستییه‌كان. سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كار له زانكۆی سۆران، له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی راهێنانی تواناكان، كار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌كات و تا ئیستا توانیویه‌تی به‌شێوازێكی زۆر باش ئه‌و پردی په‌یوه‌ندییه درووستبكات وكار له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی بكات. له‌م وتووێژه‌دا، "دانه‌ر عه‌بدوڵا" به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ر، گرنگترین روانگه و كار و پێشكه‌وتنه‌كانی سه‌نته‌ر، ده‌خاته به‌رچاو.
سەنتەری گەشەپێدانی کار بە چ مەبەستێک دامەزراوەو سەرنج لەسەر چی چڕ ده‌کاتەوە؟
سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كار وه‌ك دهستپێشخهریێكی زانكۆی سۆران له ساڵی ٢٠١٥ دامه‌زرا. ئه‌م سه‌نته‌ره ناوه‌ندێكی خزمه‌تگوزاریی تایبه‌ته، كه مه‌به‌ستی به‌یه‌ك گه‌یاندنی قوتابییان، ده‌رچووان، فاكهڵتییهكانه به کەرتی تایبه‌ت و گشتیی له هاوبه‌شیی كردنیان، بۆ به‌ره‌وپێشبردنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه و په‌ره‌پێدانی بناغه‌ی ئابووری له ڕێگای تایبه‌تمه‌ندییه ئه‌كادیمییه‌كانه‌وه. ئه‌م سه‌نته‌ره كار له‌سه‌ر به‌ده‌رخستن و به‌گه‌ڕخستنی توانا شاراوه‌كانی قوتابییان ده‌كات له بواره جیاجیاكان و پێشكه‌شكردنیان به كۆمه‌ڵگا و دواجار سودمه‌ندبوون لێیان. سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كاری زانكۆی سۆران، ته‌رخانكراوه بۆ درووستكردنی پردی په‌یوه‌ندی له نێوان ده‌سكه‌وتی ئه‌كادیمی ده‌رچووان و داهاتوویه‌كی سه‌ركه‌وتوو له بواری كاركردن، به ئه‌زمونێكی شیاو له دوای ده‌رچوون، له‌سه‌ر بنه‌مای ستانداردێكی به‌رز له به‌هره‌ی پڕۆفێشناڵ و ده‌ستكه‌وتی ئه‌كادیمی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كارانه‌ی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی حه‌ز و توانا و به‌هره پڕۆفێشناڵهكانیانه.
تا چەندە قوتابییان تێکەڵ بە کاروچالاکییەکانی ئەو سەنتەرە دەبن؟
سه‌نته‌ر په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ و به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ قوتابییان هه‌یه، چونكه ته‌واوی كاروچالاكی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌م سه‌نته‌ره، تایبه‌تن به قوتابییانی زانكۆی سۆران. قوتابییان له‌م سه‌نته‌ره‌دا به دوو شێوه به‌شداری له چالاكییه‌كاندا ده‌كه‌ن، یه‌كه‌م له ڕێگای به‌شداریكردنیان به شێوه‌ی به‌شداربوو، واتا سه‌نته‌ر چالاكیێك ڕێكده‌خات و قوتابی وه‌ك به‌شداربوو ئاماده‌ده‌بێت. هه‌رچی رێگه‌ی دووه‌مه قوتابی خۆی ده‌بێته به‌شێك له چالاكییه‌كه، واتا هه‌ل به قوتابی ده‌درێت بێته سه‌ر سته‌یج و زانیارییه‌كانی پێشكه‌ش به قوتابییانی هاوڕێی بكات.
ڕێگاكانی تری تێكه‌ڵ بوونی قوتابییان به كاروچالاكییه‌كانی سه‌نته‌ر، بریتین له ئاشناكردن و فیێركردنیان به‌و كارامهییه نه‌رمانه‌ی(Soft Skills) ، كه له پۆلدا فێرنابن و دوای ده‌رچوون بۆ به‌ده‌ستهێنانی كار پێویستیان پێیاندهبێت، له‌وانه: چۆنییه‌تی نووسینی سی ڤی، چونییه‌تی گه‌ڕان به دوای كار، چۆنییه‌تی ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتنی کار، درووستكردنی متمانه، په‌یوه‌ندی درووستكردن، ئێتیكهكانی بزنس، كاركردن به تیم، وتاردان، چاره‌سه‌ركردنی كێشه، كارامه‌ییه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن، درووستكردنی بزنسی بچووك، بۆیه قوتابی، سه‌نته‌ری گەشەپێدانی کار وه‌ك پردێكی گرنگ ده‌بینێت له نێوان خۆی و بازاڕی كار یاخود قوتابی و سه‌ركه‌وتن.
ئه‌مه جگه له كردنه‌وه‌ی كۆڕسی زمان و کۆمپیوتەر و پڕۆگرامی ئاڵووگۆڕی كولتووری، ئه‌نجامدانی گه‌شتی زانستی بۆ كۆمپانیا و شوێنه جیاجیاكانی په‌یوه‌ست به بازاڕی كار‌و به‌شداریپێكردنی قوتابییان له پێشبڕكێ و پێشه‌نگاكانی كاردا.
پهیوەندیتان لەگەڵ کۆمپانیا و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت چۆنە؟
یه‌كێك له‌و خاڵه گرنگانه‌ی، كه سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كار هه‌میشه گرنگی پێده‌دات بریتییه له درووستكردن و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت. له‌و نێوه‌نده‌شدا كه‌رتی تایبه‌ت به تایبه‌تی. هه‌ر له ڕوانگه‌ی ئه‌م گرنكی پێدانهوها، سه‌نته‌ر توانیویه‌تی له ماوه‌ی ساڵێكدا په‌یوه‌ندییه‌كانی بۆ پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناكانی قوتابییان بۆ ساڵی ٢٠١٩ له ٣ كۆمپانیا و دامه‌زراوه بگه‌ینێته ١٨ خاوه‌ن كاری جیاجیا، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ڕێژه‌كه بۆ ئه‌م ساڵ به‌رزتر ببێته‌وه. هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌دا، سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كار چالاكی "یه‌كه‌مین پێشبڕكێی ئه‌كادیمی بۆ فاكه‌ڵتییه‌كانی زانكۆی سۆران" به سپۆنسه‌ری 6 دامه‌زراوه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت به ئه‌نجامگه‌یاند. سه‌نته‌ر په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی كۆڕه‌ك تیلیكۆم و كۆمپانیای ئاسیاسێل و كۆمپانیای هواوی هه‌یه، كه له‌م دواییانه كۆمپانیای هواوی، له پێشبڕكێیه‌كی نێوده‌وڵه‌تیدا، به‌شداری به قوتابییانی زانكۆی سۆران كرد. كۆمپانیای كۆكاكۆلا یه‌كێكی تره له‌و لایه‌نانه‌ی سه‌نته‌ر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه و، ساڵانه له ڕێگه‌ی سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كاره‌وه میوانداری ژماره‌یه‌ك قوتابی زانكۆی سۆران ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گه‌شتی زانستی و بینینی یه‌كه‌كانی كۆمپانیاكه له نزیكه‌وه. هه‌روه‌ها سه‌نته‌ر په‌یوه‌ندییەکی باشی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ڕوانگه‌دا هه‌یه، كه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا و به هاوبه‌شی، وۆركشۆپی تایبه‌ت به كارامه‌ییه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی كار پێشكه‌ش به قوتابییان ده‌كرێت.
فیدباکی کۆمپانیاکان سەبارەت بە تواناولێهاتوویی قوتابییان چۆنە؟
سه‌نته‌ر هه‌میشه دوای ئه‌و چالاكییانه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كان ئه‌نجامیانده‌دات، گرنگی به فیدباكیان ده‌دات له‌سه‌ر توانای قوتابییانی زانكۆی سۆران. له‌وانه فیبدباکەكانی ڕێكخراوی ڕوانگه و ڕێکخراوی BFZ ئەڵمانی بۆ قوتابییان، دوای به‌شداریكردنییان له چەند وۆركشۆپێكی تایبه‌ت به كارامه‌ییه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی كار و دەستپێکردن بە بزنسی بچوکی خۆت و گرافیک دیزاین و دەستپێشخەری کار، بریتی بوون له‌وه‌ی، كه تا ئێستا قوتابی چالاك و به توانایان هاوشێوه‌ی زانكۆی سۆران، له هیچ زانكۆیێكی تردا نه‌بینیوه.
فیدباكی سه‌رجه‌م كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌كان له پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناكان زۆر ئه‌رێنییه بۆ قوتابییانی زانكۆی سۆران و به‌شێكیان ته‌نانه‌ت دوای تەواوكردنی پڕۆگرامه‌كه، به‌ڵێنی پێدانی كاریان پێده‌ده‌ن.
ڕێكخراوی سۆلییایی ئەمریکی هه‌میشه فیدباكی له‌سه‌ر ئه‌و قوتابییانه‌ی زانكۆی سۆران، كه به‌شداری له پڕۆگرامهكهیاندا ده‌كه‌ن، بریتییه له په‌یوه‌ستبوون و جددی بوون و چالاك و به توانا.
ئەو رێکخراو و دامەزراوە نێودەوڵەتییانەی کە پێوەندیتان لەگەڵیان هەیە کامانەن و ئاستی هاوکارییەکەتان چۆنە؟
سه‌نته‌ر هه‌میشه گرنگی به درووستكردن و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕێكخراو و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌دات. له چوارچێوه‌ی ئه‌م گرنگی پێدانه‌دا، سه‌نته‌ر په‌یوه‌ندیێكی پته‌وی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی IREX ی ئه‌مریكیدا هه‌یه، كه ڕێكخراوه‌كه ساڵانه چه‌ندین وۆركشۆپ و چالاكی جیاجیا بۆ سه‌نته‌ره‌كانی گه‌شه‌پێدانی كار ڕێكده‌خات و، به به‌رده‌وامی هاوكارن له پێدانی ڕێنمایی و هاوكاری تایبه‌ت به بازاڕی كار. هه‌روه‌ها سه‌نته‌ر له ساڵانی ڕابردوو چه‌ند وۆركشۆپێكی نێوده‌وڵه‌تی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ناوبراو ئه‌نجامداوه. یه‌كێكی تر له‌و ڕێكخراوانه‌ی سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كار په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیان هه‌یه، بریتییه له ڕێكخراوی BFZ ی ئه‌ڵمانی. ئه‌م ڕێكخراوه هاوكاری سه‌نته‌ره له ئه‌نجامدانی وێركشۆپی تایبه‌ت به كارامه‌ییه‌كانی ده‌ستكه‌وتنی كار. ڕێكخراوی سۆلییای ئه‌مریكیش یه‌كێكی تره له‌و دامه‌زراوانه‌ی سه‌نته‌ر په‌یوه‌ندی توندوتۆڵی له‌گه‌ڵیدا هه‌یه و، زانكۆی سۆران تاكه زانكۆیه له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو عێراق، له ڕێگه‌ی سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كاره‌وه، به‌شداره له چالاكییه‌كانی ئه‌م ڕێكخراوه. له‌وانه پڕۆگرامی ئاڵووگۆڕی كولتووری ناسراو به (Soliya Connect Program).
ئێستا سەنتەرەکەتان لە چ ئاستێکدایە و ئایا هیچ پێ‌زانین و دەسکەوتێکتان بەدەستهێناوە؟
له ئێستادا سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كاری زانكۆی سۆران به پێی وته‌ی ڕێكخه‌رانی ڕێكخراوی IREX به یه‌كێك له چالاكترین سه‌نته‌ره‌كان له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی كوردستان و عێراق داده‌نرێت، ئه‌م چالاكبوونهش چ له ڕووی چه‌ندایه‌تی و و چ له ڕووی چۆنایه‌تی چالاكییهكانییهتی. له هه‌مان كاتدا سه‌نته‌ره‌كه‌مان، تاكه سه‌نته‌ره له‌م ڕه‌وشه‌ی ئێستادا به شێوه‌ی ئۆنلاین به‌رده‌وامی به چالاكییه‌كانی ده‌دات.
سه‌نته‌ر دوای به‌شداریكردنی له ڕۆژی دیزاین و دواتریش كۆنفڕانسی تایبه‌ت به گه‌شه‌پێدانی بازاڕی كار به به‌شداری كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت، كه ڕێكخراوی ئایرێكسی ئه‌مریكی ڕێكیخستبوو، توانی خه‌ڵاتی باشترین پڕۆژه له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی عێراق به‌ده‌ستبهێنێت.
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سه‌نته‌ره‌كه‌مان ئه‌وه‌یه، كه سوود له هه‌موو هه‌ل و ده‌رفه‌ت و پیشبڕكێیهك وه‌رده‌گیرن و ده‌چینه ناویانه‌وه، كه ئه‌مه‌ش توانیویه‌تی باوه‌ڕبه‌خۆبوونی قوتابییان و ئاستی زانیاری‌یان، زۆر بباته سه‌ره‌وه. هه‌روه‌ها له ده‌توانین بڵێین كه له زۆربه‌ی چالاكی و پێشبڕكێیه‌كان له سه‌ر ئاستی عێراق و كوردستان، قوتابییه‌كانمان له یه‌كه‌مه‌كانن. له‌وانه ده‌توانین به‌شداری قوتابییان له پێشانگار زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ به‌شه ئه‌ندازیارییه‌كانی زانكۆكانی كوردستان بكه‌ین كه پله‌ی دووه‌میان به‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها به‌شداری قوتابییانی سه‌نته‌ر له پێشبڕكێی دیبه‌یتی نیشتیمانی زانكۆكانی كوردستان، كه توانی تا قۆناغی پێش كۆتایی بڕوات.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه چه‌ندین سوپاس و پێزانینی له‌سه‌ر ئاستی عێراق و كوردستان هه‌یه، له هه‌مبه‌ر چالاكانه راپه‌ڕاندنی كاره‌كان، له‌وانه: سوپاس و پێزانینی به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سوپاس و پێزانینی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی عێراق، سوپاس و پێزانینی دەزگای روانگه.
ئه‌و چالاكی و خزمه‌تگوزارییانه چین، كه سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كار پێشكه‌ش به قوتابییانی ده‌كات؟
به‌شێك له‌و چالاكی و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییانه‌ی سه‌نته‌ر پێشكه‌شیان ده‌كات بریتیین له:
• بڕیاردان
• كاركردنی به كۆمه‌ڵ
• چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان
• به‌هره‌كانی وتاردان
• به‌هره‌كانی ده‌ربڕین
• ئه‌ته‌كێتی بازرگانی(بزنس)
سه‌رچاوه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كاره‌وه:
• نوسینی سی ڤی
• كارامه‌ییه‌كانی چاوپێكه‌وتنی کار
• نامه‌ی پوخته‌ی زانیاری
•ستراتیژییه‌كانی گه‌ڕان به‌دوای كاردا
• پێشانگای كار
كۆرسه‌كان:
•كۆمپیوته‌ر
•زمانی ئینگلیزی
•زمانی توركی
•ڤیدیۆی په‌روه‌رده‌ی فێركاری
•ڕاهێنانی تواناكان (Internship)