ئه‌گه‌ر چاوێك به مێژووی مرۆڤایه‌تیدا بخشێنین، ره‌نگه زۆر كه‌م هه‌بن یان ته‌نانه‌ت نه‌بن ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی كه له خۆشی و ئاسووده‌ییدا به‌ده‌ستهاتبن. هه‌ر سه‌ركه‌وتنێك كه توانیبێتی شوێنێك بۆ خۆی بكاته‌وه، له هه‌ناوی ململانێ و كاته سه‌خته‌كانه‌وه به‌دیهاتووه.
له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پاش ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌كو رێكاری خۆپارێزی پشووی زانكۆكانی راگه‌یاند، قوتابی قۆناغی سێیه‌می به‌شی زمانی ئینگلیزی فاكه‌ڵتی ئاداب"رێدوور ئیسماعیل" له باتی خۆدانه ده‌ست ئه‌و پشووه ناچارییە، جگه له وه‌رگێڕانی كتیبێك بناغه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی تریشی دانا. له لێدوانێكدا بۆ راگه‌یاندنی زانكۆ، رێدور تیشكی خسته سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك.
كۆرۆنا بۆ رێدوور، وه‌ك باسی كرد، ھۆکارێک بووه تا خۆی بناسێ، بەھرەکانی بدۆزێته‌وه و تێ‌بگا لەوەی کە کەسە سەرکەوتوو و بەناوبانگەکان، ھیچیان لەو زیاتر نییە.
رێدوور پێیوایه ئه‌م پشووه پێویست بوو مامه‌ڵه‌یه‌كی جیاوازی له‌گه‌ڵ بكرێ. له روانگه‌ی ناوبراوه‌وه ئێمه زۆر پشووی دیكه‌مان هه‌ن كه تێیاندا ته‌نیا بیر لەوە دەکەینەوە، کاتێکی خۆش بەسەر ببەین و بچینە دەرەوە. رێدوور پێی وایه ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌یه له‌گه‌ل پشوو، ئه‌گه‌رچی گرنگه، به‌ڵام ناتوانێ جیاوازی مرۆڤه‌كان نیشانبدات و سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر بكات. له دریژه‌دا گوتی، بۆیه زۆرجار كه داده‌نیشتم له ژووره‌وه، بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه، كه من ئامانجم چییە لە ژیان؟ من پازدە ساڵە دەخوێنم چیم کردووە تا وەکو کەسێکی جیاواز دەربکەوم؟ بۆیه بڕیارم دا كارێك بكه‌م كه پێشتر نه‌مكردووه.
رێدوور له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی، ژیان هه‌ل و ده‌رفه‌ته و پێویسته بیقۆزییهوه. بۆ قۆزتنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ل و ده‌رفه‌ته‌ش، پێویسته خاوه‌نی بیركردنه‌وه‌ی گه‌شبینانه بین، تا هه‌لومه‌رجه سه‌خته‌كان به چۆكماندا نه‌هێنن.
له روانگه‌ی رێدوورهوه، مرۆڤی گه‌شبین ته‌نیا چاوه‌ڕوانی هه‌ل ناكات، به‌ڵكو ده‌ستده‌خاته ناو ههلهكانیش و تاقییاندهكاتهوه. ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به ئیراده‌وه. ھەل مرۆڤ تاقی ناکاتەوە بەڵکو مرۆڤ دەبێ ھەل تاقیبکاتەوە.
سه‌باره‌ت به فكر و پڕۆژه‌كانی، رێدوور گوتی، من جگە لە فکری وەرگێڕانی کتێب چەند بیرۆکەیەکی ترم ھەبوو، وەکو: ژێرنووسکردنی فیلم، وەرگێڕانی فیلم بە دەنگ و...هتد. ره‌نگه زه‌حمه‌ت ترینیان كه هه‌مبووبێ وه‌رگێڕانی كتێب بووبێ.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا، رێدوور باسی له‌وه كرد، كه ئه‌گه‌رچی بیری وه‌رگێڕانی كتێبی نه‌بووه، به‌ڵام یه‌كیك له مامۆستاكانی به ناوی "م. سه‌روان حه‌سه‌ن" هانده‌ری بووه و ده‌ستی گرتووه و پێی گوتووه، وەرە ئێرە رێگای سەرکەوتنتە! ھیچی تر بەدیارییەوە دامەنیشە، ئەمە ھەلێکەو بۆت رەخساوە و دەبێ تۆ تاقی بکەیتەوە، چونکە ئەو تۆ تاقیناکاتەوە.
سه‌باره‌ت به كتێبه‌كه‌ش، رێدوور گوتی، ئه‌م كتێبه به‌رهه‌مێكی ئه‌ده‌بییه(چیرۆك) به ناونیشانی (نه‌خشه‌كێشانی بێده‌نگیی خهونهكان)ه، كه له نووسینی "دووه‌ن گۆندرهم"ه. ئه‌م كتێبه ئه‌گه‌ر چی خه‌یاڵییه، به‌ڵام هه‌میشه ئه‌وه‌مان به بیردا دێنێته‌وه، كه خه‌یاڵه‌كان هه‌ر ئان و ساتێك له‌وانه‌یه ببنه واقیع.
ئەم کتێبە باسی جیھانی خەون دەکات، ئەو خەڵکانەی کە لە خەوندا دەبینرێن، کەسە خراپەکان، باشەکان، زەوییە تاریکەکان و گوندەکانیان. ئه‌مانه ده‌توانن بێنه ناو ژیانی راسته‌قینه‌وه. کاتێک مرۆڤ خەون دەبینێ، گیانی ئەو لەناو دەبەن و دێنە جەستەی، ئینجا جەستەکە وەکو ئامرازێک بەکاردێنن تا بگەن بەوەی کە دەیانەوێ.
لەکۆتاییدا، رێدوور روو له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له هه‌له‌كان ده‌ترسن و هه‌وڵناده‌ن ده‌ست بخه‌نه ناویانه‌وه و تاقییان بكه‌نه‌وه، ده‌ڵێ، ترس و لەرز بەجێ بھێلن و بەڕێكهون بکەون بۆ گۆڕەپانی سەرکەوتن. من سەرتا كه دەستم بە وەرگێرانی ئەم کتێبە کرد، بیرم دەکردەوە کە لەوانەیە زۆر بخایەنێ(نزیكه‌ی حه‌فتا لاپه‌ڕه)، بەڵام با راست بڵێم من ئەو کتێبەم تەنھا بە چوار رۆژ وەرگێڕا.
کەواتە ھیچ شتێک مەحال نییە، بەڵکو وشەی مەحاڵ خۆی لە خۆیدا مەحاڵە.
