"شیعر رابردوو و داهاتوو له كاتی ئیستادا به‌رجه‌سته ده‌كات"
ره‌نگه زۆربه‌مان بزانین ئه‌وه‌ی كه شیعری پێده‌ڵێن، له باوترین تێگه‌یشتندا، خه‌یاڵی مرۆڤه، خه‌یاڵێك كه هه‌وڵده‌دا له به‌ربه‌سته به‌هێزه‌كانی ژیانی راسته‌قینه ده‌ربچێت. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌میشه رووده‌كه‌ینه شیعر و به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی. "خه‌ڵات زرار" كه قوتابییه‌كی قۆناغی دووی به‌شی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه لە زانکۆی سۆران، له زانستێكی په‌یوه‌ست به راستییه‌كانی ژیانه‌وه، هاناشی بردووه‌ته به‌ر شیعر و خه‌ریكه به جوانترین په‌یڤه‌كان، جوانییه‌كانی دنیای خه‌یاڵی خۆی، به‌رجه‌سته ده‌كات. له وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكماندا، خه‌ڵات روانگه‌كانی خۆی بۆ شیكردینهوه.
خه‌ڵات سه‌باره‌ت به یه‌كه‌مین ساته‌كانی رووكردنه شیعر دوا و، شاعیرانه وه‌ڵامی داینه‌وه: "ڕەنگە دیار نەبێت چۆن و کەی ڕووم کردە شیعر، چونکە شیعر وەک بارانی ڕۆح وایە و کەس نازانێ کەی و چۆن یەکەم دڵۆپی ئەبارێ، لەوەتەی درکم بە شتێکی تایبەت و جیاواز کردووە لە ناخی خۆمدا، شیعر دەنوسم". خه‌ڵات درێژه‌ی دایێ و گوتی، ئەو کاتەی یەکەم تێکستم نووسی لە ڕاستیدا نەمدەزانی بە تەواوی شیعر چییە و ڕێساکانیم نەدەزانی، هەموو ئەوەی لای من گرنگ بوو ئەوەبوو دەتوانم ژیان و شتە تایبەتییەکانی ڕۆحم، له کۆکراوەی چەند وشەیەکی جوان و ناسک و ئەفسوناویدا، بچنم. ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تاكانی ساڵی ٢٠١٠بوو.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا، خه‌ڵات سه‌باره‌ت به پێناسه‌ی شیعر گوتی، هەر شاعیرێک بە جۆرێک پێناسەی شیعر دەکات. لە ئەدەبیاتدا پێناسەی تایبەتی هەیە، بەوەی کە ده‌ربڕینێكه پێکهاتووە لە كێش و سه‌روا، كه واتایه‌ك بدات به ده‌سته‌وه. دیاره شیعری سهربهستیشمان هه‌یه. به‌ڵام من شیعر دەناسێنم وەکو جۆرێک لە وێژە، کە ڕابردوو و داهاتوو لە کاتی ئێستا دا بەرجەستە بکات. پێموایه شیعر ده‌بێ ڕەنگدانەوەی خودی شاعیر بێت، شاعیر دەبێ ڕاستگۆ بێت لەگەڵ خۆی ، دواتر لەگەڵ خوێنەر و، هەستی بەرپرسیارێتی هەبێت بەرامبەر کۆمەڵگا و ئایین و نیشتیمان و....هتد.
شاعیره گه‌نجه‌كه‌ی زانكۆ، شانازی به سامانی ئه‌ده‌بیاتی كوردی ده‌كات و پێی وایه كه كورد كه‌له‌پوورێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌یه و، ئاماژه به شاعیرانی وه‌ك مه‌لای جه‌زیری، ئه‌حمه‌دی خانی، نالی، سالم و كوردی و ...هتد، ده‌كات. سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌ری كێ، خه‌ڵات گوتی، سه‌ره‌ڕای كاریگه‌ری شاعیره كۆنه‌كان و حهزكردنی نووسین به شێوازی كلاسیك، شیعره‌كانی ڕەنج سەنگاوی کە ناسک و بێ وێنەن و شیعرەکانی بەختیار عەلی، كه وای دەبینم ئاوێنەی ئەم سەدەیەن و تا ئەم ساتە کاریگەرترین تێکستەکانی ئەو سەرسامم ئەکەن. وێڕای شاعیرانی کورد شاعیری بیانیش هەن کە جوانی دەبەخشن وەکو لەنگستن هیوز شاعیری ڕەشپێستی ئەمریکایی بە تایبەت شیعری "کازیوە لە ئالاباما " و ئێمیلی. هه‌روه‌ها بە سەختی شیعرەکانی نزار قەبانی بەر ڕۆحم دەکەون و سەرچاوەی جوانی و لیریکن.
شیعر هه‌م پێت ده‌به‌خشێ و هه‌م لێشت وه‌رده‌گرێ، خه‌ڵات له‌مباره‌وه ده‌ڵێ: شیعر زۆر شتی لێ سەندم و زۆریشی پێ بەخشیم. شیعر هه‌ستیاری پێبه‌خشیم، كه زۆر بیر له شته رووكه‌شه‌كانی ژیان نه‌كه‌مه‌وه. شیعر وانه‌یه‌كی فیركردم ئه‌ویش به‌رپرسیارێتییه. ره‌نگه هه‌ر خودی ئه‌مه‌ش لیسه‌ندنه‌وه‌ی هه‌ندێ شت بێت، كه وه‌ك هه‌ر تاكێكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ده‌توانم بیكه‌م و به‌دوایدا بچم. من به‌ها بۆ خۆشه‌ویستی ده‌رووبه‌ر داده‌نێم، بۆیه پێموایه گرنگه مرۆڤ ناسراو بێت، بەڵام لەوە خۆشتر ئەوەیە" مرۆڤ خۆشەویست و ڕێزلێگیراو بێ". سوپاسی خودا دەکەم ، کە بەهرەیەکی لەو شێوەیەی پێ بەخشیم.
له باره‌ی شیعر و ژیانیشه‌وه، ئه‌م قوتابییه شاعیره گوتی، من پێم وانییە هیچ جیاکەرەوەیەک هەبێ لە نێوان ڕەهەندەکانی شیعر و ژیان، بە جۆرێک شیعر خودی ژیانە. دەکرێ شیعر نووسینەوەی خود بێت، دەشێ لە جەرگەی هەژاری و دەردەسەری و تەنگ و چەڵەمەکانی ژیانەوە بێتە بوون. ڕاستە شیعر سەرچاوهکەی ئیلهامێکە، وەلێ خاڵی جیاکەرەوەی نێوان خەیاڵ و واقیع بۆ خودی شاعیر دەگەڕێتەوە، وەک چۆن ئەتوانێ شیعر بکات بە خەیاڵێک کە مرۆڤ تێیدا خۆی بیربچێتەوه، هەر بەمجۆرەش دەتوانێ شیعر بکات بە جۆرێک لە پەیام، کە کۆمەڵگا و میللەت بە ئاگا بێنێتەوە و واقیعێك به‌رهه‌م بێنێ. وه‌ك ئه‌و شیعرانه‌ی كه بۆ نه‌هێشتنی زوڵم و سته‌م له سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد نووسراون و، دواجار واقعێكیان به‌رهه‌مهێناوه، كه كورد هه‌روا به پێوه ماوه‌ته‌وه.
دواجار خه‌ڵات زرار، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ "خه‌ڵات" ی قوتابی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و "خه‌ڵات"ی شاعیر و چۆنیه‌تی پاراستنی ئه‌و هاوسه‌نگییه، گوتی، ئه‌گه‌رچی وا ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌وانه‌ی شیعر ده‌نووسن جیاوازن و ئاكاریان سه‌یره و كه‌سایه‌تی جیاوازیان هه‌یه، بەڵام من پێموایە كه‌سێك خولیای شیعره، هەر دەبێ بەو جۆرە بێ کە هەیە و ناکرێ دوو کەسایەتی هەبێت. تا ڕادەیەک هاوسەنگی نێوان کەسایەتی خەڵات وەکو شاعیر وخەڵات وەکو قوتابی م پاراستووە، وەڵێ جار جاریش ڕویداوە لە واقیع دەرچووبێتم، ئەمەش ئاکارێکی نۆرماڵە بۆ هەر کەسێک کە ئامانجی نووسین بێت چ نوسەرێک لە بیری کۆمەڵ و مەعریفە و زیاتر تێگەیشتن لە ژیان و هەر شتێکی تر بێت، یان شاعیرێک بێت و بیەوێ ساتێک بە ڕۆح و دەروونی خۆیدا بچێتەوه.
پێویسته بگوترێ كه خه‌ڵات تا ئیستا چه‌ندین كۆڕی شیعری سازكردووه و بانگێشتی چەند به‌رنامه‌یه‌كی تەلەفزیۆنیش كراوه.
بە چ حاڵ و بەڵایێ خۆمم لەم گێژاوە هێنایە دەر
لەلای خۆمم ،بێ نمودە بۆم سەودای دەورووبەر
زیاتر نامۆ بم، یاسەمین ئاسا ئەڕوێم لەسەر بەرد
تەنها هاتم و تەنها ئەڕۆمەوە، با هەر خۆم بم هەر