ره‌نگه یه‌كێك له دیارترین ره‌هه‌نده‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی تاكه‌كان بوو به‌رامبه‌ر به خۆیان و ده‌ورووبه‌ر. دنیا له حاڵه‌تێكی نائاساییه و زۆرێك له دره‌گاكان داخراون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێداویستییه‌كان هه‌ر له جێی خۆیانن. له‌م نێوه‌دا بۆ پاراستنی گیانی هه‌مووان و پێڕاگه‌یشتن به پێداویستییه‌كانی خه‌ڵك، ره‌نگه یه‌كێك له به به‌هاترین كاره‌كان، ئه‌و كاره خۆبه‌خشانه‌كان بووبن.
"هه‌رمان جه‌عفه‌ر" قوتابی قۆناغی دووه‌می به‌شی ئینگلیزی فاكه‌ڵتی ئادابی زانكۆی سۆران، كه پێشتر دبلۆمی په‌ره‌ستاری به‌ده‌ستهێناوه، له ماوه‌ی پشووی ناچاری كۆرۆنا، له‌گه‌ڵ گرووپێكی خۆبه‌خشدا، خزمه‌تگوزاری ته‌ندرووستی و چه‌ند هاوكارییه‌كی دیكه ده‌گه‌یه‌ننه خه‌ڵك. هه‌رمان له وته‌یه‌كدا بۆ راگه‌یاندنی زانكۆ گوتی، ڕاستە گرفتی گەورەمان هەن، بەڵام دەست بردن بۆ شتە بچوكەكان هانمان دەدا بۆ ئەنجامدامی كاری گەورەتر.
وه‌ك هه‌مووان ده‌زانن، له سه‌رده‌می پشووی ناچاری كۆرۆنادا، ژیان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی راوه‌ستابوو. ته‌نانه‌ت نۆڕینگه پزیشكییه‌كانیش داخرابوون. هه‌رمان ده‌ڵێ، لە ڕۆژانی قەدەغەی هاتووچۆ، لەگەڵ چەند پەرستارێكی تر ستافێكی خۆبەخشمان پێكهێنا بۆ یارمەتیدانی ئەو كەسانەی لە ماڵەوە پێویستیان بە چاودێری و كاركردنی پەرستاری هەبوو، وەكو كانیولا دانان و دەرزی لێدان و تەداوی كردنی برین.
لەو ماوەیەدا هەرمان و ئەندامەكانی تری ستافەكەی، كە ناوی "فریشتەكانی میهرەبانی" یان لێ نابوو، هه‌ماهه‌نگییان هەبوو لەگەل بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی سۆران و ڕێكخراوی FAIی ئەمریكی، كه ئه‌و ڕێكخراوەش چەند دكتۆرێكی پسپۆری بیانییان لەگەڵ بوو. هه‌رمان له درێژه‌دا ده‌ڵێ، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌كانی تری ستافه‌كه‌مان، ئەو كەسانەمان دەدۆزییەوە كە پێویستیان بە بینینی پزیشك بوو. ئیتر ئێمه‌ش خۆبەخشانە دەچووینە ماڵەكانیان و دەرمانە پێویستەكانمان بە خۆڕایی بۆ دابیندەكردن.
هه‌رمان هه‌روه‌ها ده‌لێ، هه‌ر به‌وه‌نده‌شه‌وه نه‌وه‌ستاین، به‌ڵكو له ڕێگای داواكردن لە كەسانی دەوڵەمەند، لەو ماوەیەدا خواردنمان بۆ ژمارەیەكی زۆر خێزان دابینكرد، كە ژمارەیان نزیكەی سەت خێزان بوو له سنوری قەزای سۆران.
هه‌رمان له كۆتاییدا گوتی، ئامانجی من ئەوەیە زیاتر تاكەكانی كۆمەڵگا هان بدەم بۆ كاری خۆبەخشی، چونكە سەرەڕای ئەوەی خزمەتكردنە، دەبێتە هۆكارێك تاوەكو خودی كەسەكەش ئەزموون وەربگرێت لە كاركردن و تێكەڵاوی زیاتری كۆمه‌ڵگه.
پێویسته بگوترێ، هه‌رمان هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌ی كۆرۆنادا، چه‌ندین بابه‌تی خۆپارێزی و پزیشكی بۆ راگه‌یاندنی زانكۆ ئاماده‌كردوون، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی زانكۆ، بڵاوكراونه‌ته‌وه.