سەنتەری گەشەپێدانی کاری زانکۆی سۆران، قۆناغی دووەمی پێشبڕکێی ساڵانەی وتاردانی، لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە رێکەوتی ٢٧/٤/٢٠٢٠-٢٦ بەشێوەی ئۆنڵاین بۆ قوتابییانی زانکۆی سۆران، بەڕێوەبرد.
لەم قۆناغەدا، کە ٢٢ قوتابی له سەرجەم فاکەڵتییە جیاوازەکان بەشداربوون، وتارەکانی خۆیان لەبەردەم لیژنەی دادوەران پێشکەشکرد و کێبرکێیان لەگەڵ یەکتر کرد له پێناو گهیشتن به قۆناغی کۆتایی. لەم قۆناغەدا هەر بەشداربووێک لەماوەی ٨ خولەکدا وتارەکەی پێشکەشکرد. شایانی باسە هەر بەشداربووێک پێویست بوو، سەروو %٧٠ کۆنمرە کە دەکاتە ١١٢ نمرە یان زیاتری بەدەستهێنابا بۆ ئهوهی بگاتە قۆناغی کۆتایی. دواجار١٧ قوتابی توانییان بگەن بە قۆناغی کۆتایی. ئەم قۆناغە بەبێ ئامادەبوونی بینەر بەڕێوەچوو.