سەنتەری گەشەپێدانی کاری زانکۆی سۆران کۆرسێکی ئۆنلاینی بەڕێوەبرد

Sli

 

سەنتەری گەشەپێدانی کاری زانکۆی سۆران، لە نوێترین چالاکی خۆیدا، کۆرسێکی ئۆنلاینی تایبەت بە بەرنامەی (ئۆتۆکاد)ی بۆ قوتابییانی بەشی ئەندازیاری شارستانی فاکەڵتیی ئەندازیاری بەڕێوەبرد.

شایانی باسە کۆرسەکە لەلایەن (ئارام صمد) قوتابی قۆناغی سێیەمی بەشی ئەندازیاری شارستانی و ئەندامی خۆبەخشی سەنتەری گەشەپێدانی کار،  بەڕێوەبرا.

لە کۆرسەکەدا قوتابییان بەشێوەی کرداری ئاشنای بەرنامەی ئۆتۆکاد و چۆنیەتی درووستکردنی نەخشەی خانوو بە ئۆتۆکاد و چەندین بابەتی تری پەیوەست بە پڕۆگرامە بوون.