ره‌نگه بیركردنه‌وه له پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تی، به بێ ئه‌نجامدانی وه‌رگێڕان و نزیككردنه‌وه و ئاگاداركردنه‌وه‌ی هزر و بۆچوونه مرۆییه‌كان له یه‌كتری، كارێكی ئه‌سته‌م بێت. كه‌س ناتوانێ گومان له رۆڵی وه‌رگێڕان بكات له گه‌شه‌ی شارستانییه‌تی مرۆیی. هه‌ربۆیه نه‌ته‌وه جۆراوجۆره‌كان له رێهی تاكه به‌هره‌مه‌ند و زمانزانهكانییانهوه، هه‌میشه هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی هزری مرۆیی گۆشه‌و كه‌ناره‌كانی دنیایان داوه و ده‌ده‌ن.
قوتابی "عومه‌ر وه‌هاب" قوتابی قۆناغی سێیه‌می به‌شی ئینگلیزی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده، وه‌ك به‌شێك له حه‌ز و خولیای خۆی بۆ وه‌رگێڕان و هه‌روه‌ها وه‌ك ئه‌ركێك كه له رووی رۆشنبیرییه‌وه، كه پێی وایه له‌سه‌ر شانییه‌تی، كتێبێكی به ناونیشانی (به یه‌كه‌وه باشتره) كه كتێبێكی ئیلهام به‌خشه، له زمانی ئینگلیزییه‌وه وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
"بیرمە کاتێک تەمەنم حەڤدە ساڵ بوو، پاش هەوڵدانێکی زۆر بۆ فێربوونی زمانێکی نوێ، هەنگاوی باشم بڕیبوو. هه‌ر له‌وكاته‌وه هه‌وڵمدا توانای خۆم و به‌هره‌ی خۆم بدۆزمه‌وه. هه‌ستمكرد كه وه‌رگێڕان هونەرێکە و دەتوانم بە دڵسۆزی و بەباشی کاری تێدا بکەم." ئه‌مه قسه‌ی عومه‌ر وه‌هابه كه له لێدوانێكدا بۆ راگه‌یاندنی زانكۆ و له ده‌ستپێكی قسه‌كانیدا، سه‌باره‌ت به سه‌ره‌تای حه‌زی خۆی بۆ كاری وه‌رگێڕان، ئاماژه‌ی پێدا.
عومه‌ر كه ئه‌مساڵ بۆ كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به گه‌نجان، وه‌كو گه‌نجێكی چالاكی كورد بانگێشتی وڵاتی مالیزیا كرابوو، سه‌باره‌ت به كاری وه‌رگێڕان و ئامانجی ئه‌و له وه‌رگیڕان گوتی ، "وەرگێڕان هونەرێکە وا لە وەرگێڕ دەکات بەخۆیەوە پەیوەستی بکات. هەر کات سەرچاوەیەک، هەواڵێک یاخود کتێبێک بە زمانێکی دیکە دەخوێنمەوە و سوودی لێوه‌رده‌گرم، هەر زوو ئارەزوو دەکەم هەمان بابەت، تاکێکی تری وڵاتەکەم بیخوێنێتەوە، ئەمە ئامانجی سەرەکیمە لەوەرگێڕاندا.
عومه‌ر پێی وایه ئه‌و قوتابییانه‌ی كه زمانێكی بیانی ده‌زانن، پێویسته هەوڵبدەن سەرچاوە و کتێبی زیاتر بهێننە وڵاتەکەمانەوە، تا کتێبخانەی کوردی دەوڵەمەندتر بکه‌ن.
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه بۆ ئه‌و كتێبه‌ی وه‌رگێڕاوه و په‌یامه‌كانی كتێبه‌كه چین، عومه‌ر گوتی، " سێ هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌بوون كه ئه‌و كتێبه وه‌ربگێڕم و پێم وایه ئه‌و سێ هۆكاره به‌سن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر قوتابییه‌ك پێویست بێ بیخوێنێته‌وه. یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كتێبه دڵخۆشت دەکات و لە هەڵدانەوەی هەر پەڕێکدا زەردەخەنەیهك ده‌خاته سه‌ر لێوت. دووه‌م ئه‌وه‌ی كه ئیلهامت پێ دەبەخشێت و سێیه‌میش ئه‌وه‌ی كه گەورەترین وانەی ژیانمان بیردێنێتەوە ئەویش ئەوەیە، کە بەیەکەوە بوون باشترە لە ته‌نیا بوون. فێرمان دەکات کە داوای یارمەتی لە کەسانی دی زۆر گرینگە و، بەتەنها کارەکان قورسن و بەربەست زۆر دەبن، بەڵام بەیەکەوە، بەیەکەوە نایاب دەبین. هەروەک نووسەر لە کتێبەکەدا پەندێکی ئەفریقیمان بۆ دێنێتەوە و دەڵێت: "بۆ ئەوەی خێرا بڕۆن، بەتەنها بڕۆن. بۆ ئەوەی دوور بڕۆن بەیەکەوە بڕۆن."
عومه‌ر له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ راگه‌یاندنی زانكۆ، سه‌باره‌ت به كێشه و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌می، گوتی، " یەکێك لەو کێشانەی ڕوبەڕوی من بووەوە، ئه‌وه‌بوو كه پێویست بوو زۆرترین وشەی کوردی بزانم، تاوەکوو وەرگێڕانێکی جوان بده‌م به ده‌سته‌وه. کێشەی زۆری وەرگێڕەکان لەگەڵ وشەیە و، وام بڕوایە کە وەرگێڕ پێویستە خوێنەرێکی باشی زمانەکەی خۆی بێت تاوەکوو بتوانێت سه‌ركه‌وتوو بێت."
سه‌باره‌ت به رۆڵی ده‌زگا و ناوه‌نده‌كانی چاپیش، عومه‌ر گوتی،" له کوردستان زۆرێک لە نوسەران و وەرگێڕان بەدەست دەزگاکانی چاپەوە دەناڵێنن. ئەوەی من تێبینیم کردووە، زۆرێک لە دەزگاکانی چاپ تەنها بازرگانی دەکەن و، ئامانجیان پێشخستن و باشترکردنی کتێبخانەی کوردی نییه. هەندێک لە نوسەرانیش پێیان وایە باروودۆخی ئەم چەند ساڵەی کوردستان وایکردووە دەزگاکان بەم شێوەیە مامەڵە بکەن. به‌ڵام سه‌ره‌نجام، به خۆشحاڵییه‌وه دوای یەکجار خوێندنەوەی کتێبەکەم لە لایەن دەزگا و کتێبخانەی مێخەک، پەسندیان کردوو ئامادە بوون کتێبەکە چاپ بكه‌ن.
له دوابه‌شی قسه‌كانیدا، عومه‌ر وه‌ك پێزانینێك بۆ زانكۆكه‌ی و مامۆستاكانی، گوتی، " لە دوای وەرگێڕانی کتێبەکە، ئەوەی دڵخۆشی کردم و وای کرد کتێبەکەم دەوڵەمەندتر بێت ئەوە بوو، هەر زوو چەند مامۆستایەکی زانکۆی سۆران ئامادەییان دەڕبڕی پێداچوونەوەی بۆ بکەن و بەراوردی وه‌رگێڕانه‌كه بكه‌ن له‌گه‌ڵ ده‌قه سه‌ره‌كییه‌كه، بە تایبەت مامۆستای ئازیزم "مامۆستا کۆڤان ڕزگار دۆڵەمەری" کە ڕۆڵی سەرەکی هەبوو و هاوکارێکی باشم بوو، هەم بۆکتیبەکە و هەمیش لە چەند بوارێکی تر.
لەلایەکی ترەوە سەرۆکایەتی زانکۆی سۆران زیاد لە دوو مانگ لەسەر خەت بوون بۆ پەیوەندیکردن بە دەزگای پەنگوینەوە بۆ وەرگرتنی مافی بڵاوکردنەوەی کتێبەکە.
هەوڵ و یارمەتدانی زانکۆی سۆران بۆ ئەم کارەم زۆرە و، بێگوومان هەموان پێمان وایە کە " بەیەکەوە باشترە ".
