ئه‌گه‌رچی چێژی هونه‌ری و هونه‌رمه‌ندانه بینینی ژیان، ده‌شێت له هه‌موو مرۆڤه‌كاندا هه‌بێ، به‌ڵام هه‌ندێكجار هه‌ندێ پسپۆڕی هه‌ن، كاتێك مرۆڤ چووه ناویانه‌وه، به تایبه‌تمه‌ندی بواره‌كه و وشكبوونی مه‌وداكانی كاركردنی، ئه‌و چێژه هونه‌رییه كه‌مده‌بێته‌وه. یه‌كیك له‌و بوارانه یاسایه. "ئه‌ژین جه‌میل"، ده‌رچووی كارگێڕی كار و فه‌رمانبه‌ر له فاكه‌ڵتی یاسا و زانسته سیاسییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردن له زانكۆی سۆران، یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بواری خوێندنه‌كه‌ی خۆی، نه‌یانتوانیوه ئه‌و چێژه هونه‌رییه‌ی بێهێز بكه‌ن و ژیان هونه‌رمه‌ندانه نه‌بینێ. چونكه وه‌ك ئه‌ژین ده‌ڵێ" بوار و ژینگهكانمان چه‌نده وشك و ناخۆش بن، به‌ڵام حه‌ز، بیركردنه‌وه‌و خواسته‌كانمان ده‌توانن بیانگۆڕن به‌وشێوه‌ی كه ده‌مانه‌وێن."
هه‌موومان كاتێك كه پرسیاری سه‌رچاوه‌ی حه‌زی ئه‌نجامدانی كارێكمان لێده‌كه‌ن، یه‌كسه‌ر ده‌یگه‌ڕێنینه‌وه بۆ سه‌ره‌تای منداڵیمان. به‌ڵام چیرۆكی ئه‌ژن جیاوازه. ئه‌ژین ده‌ڵێ، "چیرۆكی كاره‌كه‌ی من جیاوازه له زۆرێك له‌وانه‌ی، كه سه‌رچاوه‌ی حه‌زه‌كانیان ده‌گێڕنه‌وه بۆ خه‌ونه‌كانی سه‌رده‌می منداڵی." به‌رده‌وام ده‌بێ و ده‌ڵێ،"من ئه‌م كاره‌م به‌ر له دوو ساڵ ده‌ستپێكرد. سه‌ره‌تا وه‌ك شتێكی ساده، جووتێك پێڵاوم دیزاین كردن بۆ خۆم، نه‌ك وه‌ك پیشه. رۆژی دواتر كاتێك له پێم كردن و هاورێكانم بینییانن، زۆر پێیان جوان بوون و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وایان ده‌زانی كه له شوێنێك كڕیومن، بۆیه ناوی شوێنه‌كه‌یان لێده‌پرسیم. ئیتر ئه‌مه هانده‌ریكی زۆر باش بوو بۆ من و وام هه‌ستكرد كه ده‌شێ ئه‌مه به‌هره‌ی من بێت و پێویسته كاری له‌سه‌ر بكه‌م. ئیتر له‌وێوه زیاتر خۆم به‌م كارانه‌وه خه‌ریك كرد و له راستیدا هه‌موو جارێك هاوڕێكانم سه‌رسامیی زیاتریان به كاره‌كانم نیشان ده‌دا و ئه‌مه بوو به هانده‌رێكی سه‌ره‌كیم بۆ به‌رده‌وامبوون و كاركردن."
فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ژین بۆ ده‌ستكردن و په‌ره‌پێدان به‌م كاره، دیزاینكردنی نوێ و هاوكات سه‌رله‌نوێ درووستكردنه‌وه و بهگهڕخستنهوهش(recycling) بووه. به‌گه‌ڕخستنه‌وه و درووستكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه كه‌ڵكیان بڕاوه یان خراپ بوون. ئه‌ژین له درێژه‌دا ده‌ڵێ، "من هه‌م كاری دیزاین ده‌كه‌م و هه‌م كاری ریسایكڵین و دیزاین. به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ی دووه‌مم زۆر بۆ گرنگه، چونكه پێموایه كه ناشیرینییه‌كان كۆتایی نین و هه‌میشه ده‌كرێت له‌وه‌په‌ڕی ناشیرینی و كۆنییهكانهوه، جوانی به‌رهه‌مبێنین. بۆیه زۆرجار به پشتبه‌ستن به‌م فه‌لسه‌فه‌یه، توانیومه به نرخێكی زۆر كه‌م، به‌رهه‌مێكی زۆر باش و جوان بده‌م به‌ده‌سته‌وه."
ئه‌ژین كه به ئومێدی هه‌بوونی براندی تایبه‌تی خۆی، خه‌ریكی درێژه‌دان به كاره‌كه‌یه‌تی و هیوای ئه‌وه ده‌خوازێ و كاریشی له‌سه‌ر ده‌كات، تا سه‌ره‌ڕای په‌ره‌پێدان به كاره‌كه‌ی، له داهاتوودا بتوانێ ژماره‌یه‌ك گه‌نج بخاته ناو كاره‌وه. بۆیه وه‌كو هه‌نگاوی یه‌كه‌م، تا ئێستا سه‌ره‌ڕای كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی تایبه‌ت، كه له‌گه‌ل پێشوازی گه‌رمدا به‌ره‌وڕووبووه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشدا، به نیشاندانی به‌رهه‌مه‌كانی، ماركێتینگیان بۆ ده‌كات. وه‌ك باسیش ده‌كا، به‌رنامه‌ی چه‌ند پێشانگایه‌كی دیكه‌ی هه‌بووه، به‌ڵام به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرنا، هه‌مووی دواخستوون.
وه‌ك ئه‌ژین باس ده‌كا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كاره سوودی مادی پێگه‌یاندووه، به‌ڵام له‌وه گرنگتر، ئه‌و ئارامی و ئاسووده‌ییه ده‌روونییه‌یه، به كاركردن له‌گه‌ڵ ره‌نگه‌كان و به درووستكردنی جوانییه‌كان، بهدهستیدێنێ. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه باوه‌ڕبه‌خۆبوونیشی زیاتر چووه‌ته سه‌ر.
سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتن له هه‌ر كارێكدا، ئه‌ژین ده‌ڵێ،"هه‌ركه‌سێك بۆ ئه‌وه‌ی له كاره‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو بێت، پێویسته هه‌موو بیرۆكه‌یه‌ك به هه‌ند وه‌ربگرێ، تواناكانی خۆی ده‌ستنیشان بكات و خاوه‌ن حه‌زێكی ئاگرین بێت."
به سه‌رنجدان له ئه‌زموونی خۆی و په‌ره‌سه‌ندنی كاره‌كه‌ی و پێزانینی خه‌ڵكانی ده‌ورووبه‌ری، ئه‌ژین روو له گه‌نجان ده‌ڵێ،" راسته كۆمه‌ڵگاكه‌مان پڕه له موعانات و هه‌موومان كه‌م و زۆر ئه‌و موعاناتانهمان هه‌یه، به‌ڵام نابێ بیانوو بدۆزینه‌وه و پێویسته ئه‌وه بزانین، ژیان تا ئه‌و كاته مانای هه‌یه و چیژ به‌خشه، كه هه‌وڵده‌ده‌ین. سه‌ركه‌وتن له به‌رده‌وامی و كۆڵنهداندایه. ئه‌وه راسته كه هه‌موومان به جۆرێك توانا و لێهاتوویهكمان هه‌یه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه سه‌ره‌نجام ئه‌وه خواستی ئێمه و بیركردنهوهكانمانن، كه ده‌مانكه‌ن به‌وه‌ی ده‌مانه‌وێن."
له دوا به‌شی قسه‌كانیشیدا، ئه‌ژین پێی وایه، سه‌ره‌ڕای توانای تاكه‌كان، پێویسته دامه‌زراوه‌كانیش گرنگی زیاتریان پێبده‌ن و ده‌ستیان بگرن. هه‌ر له‌مباره‌وه زۆر سپاسی هه‌موو ستافی زانكۆ ده‌كات، هه‌ر له سه‌رۆكی زانكۆوه تا كارگوزارێك، كه زانكۆیان كردووه به زانكۆی پڕ له جوانی و درووستكه‌ر بۆ هه‌مووان و هه‌میشه هانده‌ر بووه له پێناوی په‌ره‌پێدانی به‌هره‌ی تاكه‌كان.
وێنه‌كان په‌یوه‌ستن به یه‌كه‌مین پێشانگای ناوبراو له زانكۆی سۆران.