لە چالاكییه‌كی ئه‌كادیمیدا، قوتابی قۆناغی چواره‌می به‌شی جوگرافیا له فاكه‌ڵتی ئاداب، "محه‌ممه‌د میرزا ئاغا مەحموود"، کتێبێکی لە بواری جوگرافیای سرووشتی بە ناونیشانی ( دەروازەیه‌ک بۆ جوگرافیای سرووشتیی قەزای مێرگەسۆر - بارزان) بڵاوکردەوە.
سەبارەت بە کتێبه‌كه، محه‌ممه‌د میرزا گوتی، هەوڵمداوە دیاردە سرووشتییەکانی دەڤەری مێرگەسۆر - بارزان، بخه‌مه به‌رچاو و به خوێنه‌رانیان ئاشنا بكه‌م و، هەروەها هەوڵیشمداوە کەوا پەیوەندیی ئەو دیاردانە لەگەڵ مرۆڤ باس بكه‌م، ئەمه‌ش بە مەبەستی ئەوەی کە ببێتە دەروازەیه‌ک بۆ ئەو خوێنەر و ئارەزوومەندانەی کەوا هەوڵی ناسین و ئاشنابوون بە دیاردە سرووشتییەکانی ئەو دەڤەرە دەدەن.
هەرچی سەبارەت بە پێكهاته‌ی كتێبه‌كه‌شه،محه‌ممه‌د گوتی، پەرتووکەکە دابەشی سەر دوو باس و بابەتی سەرەکی کراوە، کە قوتابییانی هەردوو بەشی زانستی ژینگە و زانستی جوگرافیا ده‌توانن سوودی لێوەربگرن. له ئه‌نجامیشدا به‌وه گه‌یشتووین، كه توانستە جوگرافییە سرووشتییەکانی ئەو ناوچەیه، زۆر لەوە فراوانترن کەوا ئێمە بیری لێدەکەینەوە و ئه‌وه‌شم خستووه‌ته‌ڕووو، كه ئەم دەڤەرە، گونجاوترین شوێنە بۆ ئەوەی وەکو پاڕکێکی نیشتمانی بناسێنرێت.