زانكۆی سۆران وێڕای پیرۆزبایی له قوتابیانی تازه وه‌رگیراو، ئاگاداریان ده‌كاته‌وه كه له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه، ڕێكه‌وتی ١٨ـی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٢، لێژنه‌كانی وه‌رگرتن و پێشوازیكردن و دروستكردنی دۆسیه‌ی قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌م ده‌ستبه‌كار ده‌بن، هه‌ر لێژنه‌یه‌كیش له فاكه‌ڵتیی تایبه‌ت به‌خۆی ده‌بێت. خۆتۆماركردنی قوتابی ئاوێته‌یه و به دوو شێوازه، شێوازی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه له ڕێی ئۆنڵاینه‌وه ده‌بێت و ته‌واوی زانیاری و پێداویستییه‌كان له ڕێی ئه‌م لینكه‌وه :
فاكه‌ڵتیی یاسا، زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن
داخڵی ناو گوگڵ فۆڕمێكه‌وه ده‌كات، دواتر به‌شێوازی پی دی ئێف چاپ (پرێنت)ـی ده‌كات، دواتر ئه‌م چاپكراوه له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌كان له‌گه‌ڵ خۆی ده‌باته لای لێژنه‌ی وه‌رگرتن و پێشوازی، له‌وێ به‌شێوازی ده‌ستی دۆسیه‌یان بۆ دروست ده‌كرێت. هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كان، دارایی و یاسایی له فاكه‌ڵتیی ئاداب داده‌نیشن، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی قستی خوێندن و ئه‌نجامدانی كه‌فاله و به‌ڵێننامه و مامه‌ڵه‌كانی وه‌رگرتنی به‌شه ناوخۆییه‌كان.
بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ وەرگرتنی قوتابیانی لە سیستەمی زانکۆلاین (خوێندنی بە خۆڕایی) لە زانکۆی سۆران بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣
١- بڕوانامەی ڕەسەنی پۆلی دوانزدەی ئامادەیی کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پەیوەندیدار پەسەندکرابێت.
٢- بەڵێننامە + کەفالە (لە ماڵپەڕی زانکۆ پردەکرێتەوە دوای پرکردنەوەی دەگەڕێندرێتەوە بۆ ژووری تایبەیتمەند لە کەمپی زانکۆ/ دێڵزیان).
٣- پێنج وێنەی معامەلاتی قوتابی.
٤- وێنەیەکی معامەلاتی قوتابی بە شێوازی داتا لە سەر CD .
٥- وەسڵی (50000) پەنجا هەزار دیناری.
٦- دوو کۆپی ڕەنگاوڕەنگ لە هەر یەک لەمانەی خوارەوە:
• ڕەگەزنامەی عێڕاقی + ناسنامەی باری شارستانی یا خود (کارتی نیشتیمانی).
• کارتی زانیاری.
• کۆبۆنی خۆراک.
بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ وەرگرتنی قوتابیان لە سیستەمی پارالێڵ و ئێواران لە زانکۆی سۆران بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣
١- بڕوانامەی ڕەسەنی پۆلی دوانزدەی ئامادەیی کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی پەروەدەی پەیوەندیدار پەسەند کرابێت.
٢- بەڵێننامە (لە ماڵپەڕی زانکۆ پردەکرێتەوە دوای پرکردنەوەی دەگەڕێندرێتەوە بۆ ژووری تایبەتمەند لە کەمپی زانکۆ/ دێڵزیان).
٣- پێنج وێنەی معامەلاتی قوتابی.
٤- وێنەیەکی معامەلاتی قوتابی بە شێوازی داتا لە سەر CD .
٥- پێدانی قیستی یەکەم لە یەکەی ژمێریاری فاکەڵتی.
٦- گەر لە خانەوادەی شەهیدی پلە یەک بێت بەڵگەنامەی تایبەت بە کچ و کوڕی شەهیدان (پشتگیری دەزگای شەهیدان یاخود کۆپی هەویەی شەهید) پێشکەش بکات.
٧- دوو کۆپی ڕەنگاوڕەنگ لە هەر یەک لەمانەی خوارەوە:
• ڕەگەزنامەی عێڕاقی + ناسنامەی باری شارستانی یا خود (کارتی نیشتیمانی).
• کارتی زانیاری.
• کۆبۆنی خۆراک.
ئەنجامدانی مامەڵەی بە ڵێننامە و کەفالە
زانكۆی سۆران ئه‌مساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) هاوشێوەی ساڵانی پێشوو فۆڕمی (به‌ڵێننامه)ى قوتابیانى وه‌رگیراو له ڕێگه‌ی مالپەری زانکۆ پر ده‌كرێته‌وه. دوای داگرتنی فۆڕمەکە و پڕ کردنەوەی لەسەر کۆمپیوتەر، قوتابی (٣) نوسخه‌ى به ڵێننامه پرینت دەکات و دەگەڕێندرێتەوە بۆ لیژنەی كاروبارى یاسایی له کەمپی زانکۆ لە دێڵزیان، باڵەخانەی فاکەڵتیی ئاداب.
پێداویستییەکان:
١- پێویسته قوتابی کۆپیی ڕەنگاوڕەنگی ناسنامه‌ى بارى شارستانى یاخود کارتی نیشتیمانی لەگەڵ خۆی بهێنێت.
٢- پێویسته قوتابی فۆڕمی به‌ڵێننامه به (٣) کۆپی (نوسخه) پڕبكاته‌وه و زانیاریه‌كانی تایبه‌ت به خۆی بنوسێ.
٣- پێویستە قوتابی فۆرمی کەفالە بە (٣) کۆپی _نوسخە) پربکاتەوە و زانیارییە تایبەتەکان تۆماربکات.
* فۆڕمی به‌ڵێننامه كه پێویسته قوتابی پری بكاته‌وه (سیستەمی زانکۆلاین)
* فۆرمى بەڵێننامە کە پێویستە قوتابی پری بکاتەوە (سیستەمی پاڕالێل + ئێواران)
* فۆرمى کەفالە کە پێویستە قوتابی پری بکاتەوە (سیستەمی زانکۆلاین)
---------------------------------
تێبینی: فۆڕمەکان لەسەر کۆمپیوتەر پڕ دەکرێنەوە، پێویستە پرۆگرامەکانی تایبەت بە Pdf بەکاربهێندرێت. دەتوانن لەخوارەوە پرۆگرامی Adobe Reader داونلۆد بکەن.
* ئەم فۆرمە لەگەڵ زۆربەی پرۆگرامەکانی PDF Reader کار دەکات. لە کاتی هەبوونی کێشە دەتوانن سود لەم پرۆگرامە ببین: