سەرۆکی زانکۆ بڕوانامەی ڕێزلێنان دەبەخشێتە ژمارەیەک قوتابی

Sli

 

ڕۆژی چوارشەممە، ٩ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢، بڕوانامەی ڕێزلێنانی سەرۆکی زانکۆی سۆران بەخشرایە ژمارەیەک لە قوتابیان. ئەم قوتابانە توانیبوویان خولێکی ڕاهێنانی هاوینە بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە لە دەرەوەی وڵات تەواو بکەن.

لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ قوتابیان، پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران، سوپاسی ماندووبونی قوتابیانی کرد و هانی دان تا زیاتر پەرە بە تواناکانی خۆیان بدەن. هاوکات، د. رزگار سەعید، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و ڕێکخەری ناردنەدەرەوەی قوتابیانی زانکۆ، دەستخۆشیی لە قوتابییەکان کرد و ڕایگەیاند ئەوان دەتوانن ببنە نموونەی باش بۆ قوتابیانی دیکە.

لە کۆتایی دیدارەکەدا، بڕوانامەی ڕێز لێنان بەخشرایە قوتابیان کە بەشدارییان لە خولی ڕاهێنانی هاوینە لە ولاتانی میسر و مالێزیا کردبوو. ئەم خولانە، ساڵانە لەلایەن ئەنجومەنی عەربی بۆ مەشق و ڕاهینانی قوتابیان ڕێک دەخرێت. لە خولی هاوینی ڕابردوودا، ١٥ قوتابیی زانکۆی سۆران  بەشداریان کردبوو.