سەرۆکی زانکۆ لە کوالیتیی خواردن و خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە قوتابیان دەکۆڵێتەوە

Slider

 

لە میانەی سەردانێکیدا بۆ کافتریا و خواردنگەی فاکەڵتیی ئاداب، سەرۆکی زانکۆ لە کوالیتیی ئەو خواردن و خزمەتگوزارییانەی کۆڵییەوە کە پێشکەشی قوتابیان دەکرێن. هەر لەم سەردانەیدا، لە نزیکەوە گوێی لە ژمارەیەک لە قوتابیان گرت.

ڕۆژی چوارشەممە، ٩ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢ ، بەرێز پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران، بە یاوەریی لەگەڵ بەڕێز د. رزگار سەعید، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان، کافتریا و خواردنگەی فاکەڵتیی ئادابی بەسەرکردەوە.سەرۆکی زانکۆ مەبەستی بوو لە نزیکەوە ئاگاداری ڕەوشی پاکوخاوێنی و جوری ئەو خوراک و خواردنانە بێت کە پێشکەش بە قوتابیان دەکرێت. دواتر هەر لە هۆڵی کافتریای ئاداب، سەرۆکی زانکۆ چاوی بە ژمارەیەک لە قوتابیان کەوت و لە نزیکەوە گوێی بۆ سەرنج و تێبینیەکانی قوتابیان ڕاگرت.

سەرۆکی زانکۆ ئامۆژگاریی کارمەندانی کافتریای کرد تا ئەوپەڕی بایەخ بە مەرج و ڕێنماییە تەندرووستییەکان بدەن. هەروەها، ئامۆژگاریی قوتابیانیشی کرد بە سەرنج بن و بایەخ بە تەندرووستیی خۆیان بدەن.