پانێلێکی هاوبەش لەنێوان قوتابیانی بەشەکانی مێژوو و یاسا بەڕێوە چوو

Sli

 

ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی تشرینی ٢٠٢٢، پانێلێکی هاوبەش لە نێوان قوتابیانی بەشی مێژووی فاکەڵتیی ئاداب و بەشی یاسای فاکەڵتیی یاسا، زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن لە زانکۆی سۆران، بەناوونیشانی: «خوێندنەوەیەك بۆ مێژووی سەردەمی حامووڕابی و یاساکانی ( ١٧٩٢ـ١٧٥٠ پ.ز )» بەڕێوە چوو. لە پانێڵەکەدا ھەریەکە لە بەڕێزان: پ. ی. د. شێروان شەریف قوڕتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران و پ. د. سیروان زەند، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، د. کارمەند عەبدوڵا، ڕاگری فاکەڵتیی ئاداب و د. هیمداد فەیسەڵ، ڕاگری فاکەڵتیی یاسا، زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن و ژمارەیەکی بەرچاو لە قوتابیان، مامۆستایان و فەرمانبەران ئامادەبوون.

لە پانێڵەکەدا ھەریەکە لە دارا سەعید، بەناوونیشانی: مێژووی بنەماڵەی بابلی یەکەم (١٩٠ـ١٥٩٥پ.ز)، بێلان ئەسعەد، بەناوونیشانی: مێژووی یاساکانی میزۆپۆتامیا (٢١١٢ـ١٧٩٢ پ.ز) و بەهزاد موحەممەد، بەناوونیشانی: یاساکانی حاموڕابی (١٧٧٢پ.ز) بەشداربوون، لەلایەن شاهۆز قادرەوە بەڕێوەبرا. ھەروەھا، لەلایەن ھەریەکە لە بەڕێزان: م. سەڵاحەدین باقی، مامۆستا لە بەشی مێژوو و م. حەبیب مستەفا، مامۆستا لە بەشی یاسا سەرپەرشتی دەکرا. دواتر بە پرسیار و سەرنجی ئامادەبووان پانێلەکە دەوڵەمەندتر کرا.

لە بڕگەی کۆتاییدا، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ لە وتەیەکدا وێڕای سوپاسکردنی بەشداربووان و سەرپەرشتیارانی پانێڵەکە، ئەنجامدانی چالاکی ناوازەی لەم جۆرەی بە گرنگ زانی. دواتر بەڕێزیان بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشییە سەرپەرشتیار و بەشداربووانی پانێڵەکە.