ده‌رچوویه‌كی زانكۆی سۆران له‌ رێكخراوێكی جیهانیدا بووه‌ باڵیۆزی كوردستان بۆ پاراستنی ژینگه‌

95702637 237829477538496 2033606421257388032 N

 

 یه‌كێك له‌ مه‌ترسییه‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌كان له‌سه‌ر مرۆڤ، گۆڕانكارییه‌ خێراكانی ژینگه‌ و كه‌ش و هه‌وان. بۆیه‌ له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا، چ وڵاتان و چ رێكخراوه‌ ناحكومییه‌ پێوه‌ندیداره‌كان، هه‌وڵه‌كانی خۆیان چڕكردووه‌ته‌وه‌، بۆ نه‌هێشتننی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ژینگه‌.

دوای چه‌ند ساڵێك كاركردن له‌ بواری پاراستنی ژینگه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه‌، "دڵبه‌ند ئیبراهیم حاجی" ده‌رچووی به‌شی په‌ترۆڵیۆم جیۆسایه‌نس له‌ فاكه‌ڵتی زانستی زانكۆی سۆران،  له‌ رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی climate action group، وه‌كو باڵیۆزی كوردستان بۆ كاركردن له‌سه‌ر گۆڕانه‌كانی ئاو و هه‌وا، ده‌ستنیشانكرا.

له‌ وته‌یه‌كدا بۆ راگه‌یاندنی زانكۆی سۆران، دڵبه‌ند گوتی،  ئه‌م رێكخراوه‌، ڕێكخراوێکی ناحکومی جیهانییە و لە شەست وڵاتی دونیا کاردەکات و ٩٠٠ باڵیۆزی لە وڵاتە جیاوازەکان هەیە، كه‌ کاردەکەن بۆ بڵاوکردنەوەی ووشیاری لەسەر گۆڕانەکانی ئاو و هەوا و هەروەها لە گەڵ زیاتر لە ٥٠ڕێكخروای حکومی و ناحکومی جیهانی هاوبەشی کارکردنیان هەیە.

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌ركه‌كانی له‌مه‌ودوای له‌م رێكخراوه‌دا، دڵبه‌ند ئیبراهیم گوتی، دەبێت لە کۆمەڵگای خۆم، یان شوێنی کارەکەم چالاکی جیاواز ئەنجامبدەم، کە پەیوەستن بە گۆڕانەکانی ئاو و هەواو کێشە ژینگەییەکان و وێنەی چالاکییەکان لە گەڵ ئەوان بڵاوبکەمەوە، تا وێنەی کوردستان نیشانبدەین، كه‌ چ کارێک دەکرێت بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی گۆڕانی ئاو و هەوا. دڵبه‌ند له‌ دریژه‌دا گوتی، ڕۆڵەکە تاوەکو ساڵی ٢٠٢٢ به‌رده‌وام ده‌بێت و، لە ئەگەری چالاک نەبوونم نازناوەکەم لێ وەردەگرنەوە، چونکە ئەوان دەڵێن ئێمە تەنها بۆ ناو کارناکەین.

 دڵبه‌ند دواجار سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری هه‌ڵبژاردنی گوتی، ئەزمونی کاری خۆبەخشیم لە بواری ژینگە و ئەزمونی کارکردنم لە توێژینەوی زانستی لە گەڵ مامۆستاکانی بەشی په‌ترۆڵیۆم جیۆساینس لەسەر کێشە ژینگەییەکان، هۆکار بوون بۆ هەڵبژاردنم.

 

95583730 1574878659353874 3001115154063556608 n