118991896 3522979371057843 1904245502209413705 N

زانکۆی سۆران وەک تەنیا زانکۆی کوردستان بەشداری لە دەستپێشخەرییەکی ڕێکخراوی یٔایڕێکسدا دەکات

 

سەنتەری گەشەپێدانی کاری زانکۆی سۆران، لە لایەن ڕێکخراوی یٔایڕێکسی یٔەمریکی هەڵبژێردرا بۆ یٔەوەی بەشداری لە دەسپێشخەریەکی هەڵسەنگاندنی تایبەت بە بازاڕی کار و خزمەتگوزارییەکانی کار و دامەزراندن بکات.

لە لێدوانێکدا بۆ راگەیاندنی زانکۆ، "دانەر عەبدووڵا" بەڕێوەبەری سەنتەری گەشەپێدانی کار لە زانکۆی سۆران، گوتی،  یٔەم دەستپێشخەرییە بە سەرپەرشتی ڕێکخراوی یٔایڕێکس و بە هاوکاری باڵیۆزخانەی یٔەمریکا لە بەغداد و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە عیراق و کوردستان دەبێت.

 دانەر عەبدووڵا لە درێژەدا گوتی، شایانی باسە چوار زانکۆ لە سەرتاسەری عێراق هەڵبژێردراون و، زانکۆی سۆران تاکە زانکۆیە لەسەر یٔاستی کوردستان و، هەڵبژاردنەکەش لەسەر بنەمای چالاکی سەنتەری گەشەپێدانی کار و نایابی و جیاوازبوون لە چالاکییەکانیدا بووە. دەستپێشخەرییەکە پێکدێت لە هەڵسەنگاندنێک و چەند گفتووگۆیەکی یٔۆنلاین لەگەڵ ڕێکخراوی یٔایرێکس و کەرتی تایبەت. ژمارەیەک لە دەرچووانی ساڵانی ۲۰۱۸ و ۲۰۱۹ بەشداری لە هەڵسەنگاندنەکەدا دەکەن.